بەرپرسی لقی ۱۵ـی پارتی: حه‌شدی شه‌عبی له خانه‌قین و مه‌نده‌لی بازگه‌یان داناوه‌و سه‌رانه‌له خه‌ڵك ده‌سێنن
ڕۆژی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ری ۲۰۱۷، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر لاهورو ئاراس جه‌نگی و گروپه‌كه‌ی بوون كه باروۆخێكی نه‌خوازراویان به‌سه‌ر كه‌ركوك و خورماتوو خانه‌قین دا سه‌پاند،ئیستا چەکدارانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان دەڕفێنن و بە پارە ئازادیان دەکەن.
شێخ جەعفەر مستەفا، بەپرسی لقی ۱۵ـی پارتی لە خانەقین ڕایگەیاند:” چەکدارەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری خانەقین و مەندەلی بازگەیان داناوە و وەک چەتە بەڕۆژی ڕووناک خەڵکی دەڕفێنن و سەرانە لە خەڵکی سڤیل وەردەگرن ،جگە لە راوەڕووت، چەکدارەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری خانەقین و مەندەلی بازگەیان داناوە و خەڵکی دەڕفێنن و دواتر بە کەسوکارەکەی دەڵێن بۆ ئازادکردنیان دەبێ پارە بدەن و ترس و دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتییان دروست بووە”.
لەبارەی جموجۆڵەکانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سنوورەکە ، بەرپرسی لقی ۱۵ـی پارتی لە خانەقین گووتی :”داعش بەردەوام کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات و میلیشیا و هێزە عێراقییەکانیش توانای رووبەڕووبوونەوەی ئەو چەکدارە تیرۆریستانەیان نییە.
هه‌روه‌ها شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا گوتیشی :” جگە لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هیچ هێزێکی دیکە ناتوانێ ئاسایشی ناوچەکە و هەموو هاووڵاتییان بپارێزێت”.