په‌یه‌ده په‌لاماری حەسەن ساڵح، جێگری سکرتێری پارتی یه‌كێتی كوردی ده‌دات
په‌كه‌كه به هه‌موو باڵه‌كانیه‌وه چ له باكوروباشوریان رۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر یه‌ك هه‌نده‌سه‌ی فكری په‌روه‌رده ده‌كرێن ئه‌ویش هه‌نده‌سه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی لۆژیكی خۆسەپاندن و خۆپەرستی و تاکڕەوی یه ، وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌كی په‌كه‌كه وباڵه‌كانی له پارچه‌كانی تری كوردستان تیرۆركردنی چالاكوانی حیزبه‌كانی تره به‌تایبه‌ت ئه‌و حیزبانه‌ی كه ستراتیژی ئێستای په‌كه‌كه‌یان قبوڵ نییه.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی ٨ی ٢٠١٨، نەجمەدین کەیاز، ئەندامی لێژنەی سیاسیی پارتی یەکێتیی کورد ڕایگەیاند:” لەو ساتەوەی پەیەدە ناوچە کوردستانییەکانی لە ڕژێمی سووریا وەرگرتووە، فشار لەسەر ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی دەکات و کار لەسەر کۆتاییهێنان بە ژیانی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات، هەروەها هەموو کردەوەیەک لە دژی ئەنجومەنی نیشتمانی و حزبەکان ئەنجام دەدەن، بە (کوشتن، ڕفاندن، داخستنی بارەگاکان و سووتاندنی لەگەڵ دوورخستنەوەی کادیرە سیاسییەکان)”.
نەجمەدین کەیاز، ئەندامی لێژنەی سیاسیی پارتی یەکێتیی کورد ڕاشیگه‌یاند:” هێزەکانی سەر پەیەدە هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگایەکی پارتی یەکێتیی کوردی لە شاری قامیشلۆ و پەلاماری حەسەن ساڵح، جێگری سکرتێری حزبەکەیان داوە. ئەو کردەوەشی بە “فەرمان و ڕێنماییەکانی رژێمی سووریا” لە قەڵەم دا”.
لە ڕاگەیاندراوێکدا پارتی یەکێتیی کوردی بلاویكردووهتهوهو ده‌ڵێت:” کە ئەم هەنگاوەی پەیەدە، پاش ئەوە دێت کە ڕژێمی سووریا بڕیاری دەست بەسەرداگرتنی موڵکوماڵی ئۆپۆزسیۆنی دەرکردووە”.
پارتی یه‌كێتی كوردی له راگهیهنراوهكهشدا نوسیویه‌تی و ده‌شڵێت:” ئەو حزبە لەمبارەیەوە بەپێش ڕژێمی سووریا کەوتووە، لە ڕووی سووتاندن، داخستنی بارەگای حزبەکەمان و حزبەکانی دیکەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی، هەروەها دەست بەسەرداگرتنی موڵکوماڵی تایبەتی هاووڵاتییان، سەرەڕای ئەوەی میلیشیاکانی حزبەکە سکرتێری حزبەکەمانیان بۆ دەرەوەی سنوورەکان دوورخستووەتەوە”.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە، سنوورێک بۆ ئەو کردەوانەی پەیەدە دابندرێت و بە پێشێلکردنی ئاشکرای مافە سیاسییەکانی مرۆڤ لە قەڵەمیان داوە.
په‌یه‌ده هێنده‌ی له هه‌وڵی گرتنی نه‌یاری سیاسی و ره‌شبگیری و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه كورده‌كان و په‌لاماردانی باره‌گای حیزبه‌كانی تردا بوون ،هێنده له خه‌می پاراستن و ئاسایش و سه‌قامگیری كوردانی عه‌فریندا نه‌بوون .