سلێمانی بەرەو وشك بوونەوەی زیاتر

خواكوڕك

سەرۆكی ژووری بازرگانی و پێشەسازیی سلێمانی رایگەیاند، خۆپیشاندانه‌‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سلێمانی و نه‌بوونی ئاسۆیه‌كی رونی سیاسی ته‌نگی به‌ بازرگانانی سلێمانی و كه‌رتی تایبه‌تی ئه‌م شاره‌ هه‌ڵچنیه‌وه‌ و به‌هۆی ئه‌و  ره‌وشه‌ی كه‌ هه‌یه‌ زۆرێك له‌ بازرگانه‌كان له‌ سلێمانییه‌وه‌ دێن له‌ هه‌ولێر وه‌كاله‌ت و كۆمپانیا ده‌كه‌نه‌وه‌.

سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووی  بازرگانی و پیشه‌سازیی سلێمانی رایگه‌یاند رۆژانه‌ ده‌یان و سه‌دان كه‌س له‌ سلێمانی ده‌چنه‌ هه‌ولێر و وه‌كاله‌ت و كۆمپانیا ده‌كه‌نه‌وه و به‌ كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر سلێمانی ده‌زانێت دەلێت له‌گه‌ڵ ده‌ستێپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی به‌رفراوانتر بوون، ‌ سه‌رباری بایكۆتی پرۆسه‌ی خوێندن و هه‌ندێ له‌ داموده‌زگاكانی دیكه‌ی كه‌رتی گشتی، كاریگه‌رییه‌كی زۆر خستووه‌‌ سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت و بواری كار و بازرگانی له‌م شاره‌دا.

سیروان محه‌مه‌د له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئاوێنه ی نزیك له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌ رایگه‌یاندووه‌: “خه‌ڵك له‌م شاره‌ ده‌ترسێت و ده‌یه‌وێت پاره‌ی خۆی ده‌رنه‌هێنێت و بۆ رۆژی ره‌ش هه‌ڵیبگرێت”.

پێشی وایه‌ كه‌س خۆی به‌رامبه‌ر سلێمانی به‌ به‌رپرسیار نازانێت و به‌ بێ ئه‌وه‌ی ناوی كه‌س و لایه‌نێك ئاشكرا بكات ده‌ڵێت” هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵده‌ستێت پشتگیری خۆپیشاندان ده‌كات، به‌ڵام هه‌موو شتێك سنووری هه‌یه‌ و داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات پێكه‌وه‌ دابنیشن و فشار بخه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌ت كێشه‌ی مووچه‌ چاره‌سه‌ر بكات.

ئه‌و بازرگانه‌ی شاری سلێمانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشی شاری سلێمانی هه‌یه‌ و داوا ده‌كات له‌ سلێمانی وه‌ك هه‌ولێر ده‌وام بكرێت و كه‌س موزایده‌ نه‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سلێمانی تێك نه‌چیت.

Back to top button