چوار لایهنی سیاسی عێراقی لەگەڵ سەرۆك بارزانی و هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
شاندێكی چوار لایەنی سیاسیی عێراق كە پێكھاتوون لە سائیرون، نەسر، وەتەنییە و حیكمە لە ھەرێمی كوردستانە و دەیانەوێ كورد رازی بكەن، بۆ ئەوەی بچێتە نێو ھاوپەیمانێتیەكەیان، كە ئەو چوار لایەنە رایانگەیاندووە، دەیانەوێت گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی پێكبێنن.
عەلی حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند:” ئەو شاندەی بەغدا، کە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆك بارزانی و هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە”.
بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: “کورد لەگەڵ بەغدا کێشەی دەستووری هەیە، ئەمەش وایکرد لێکترازان لەنێوان هەولێر و بەغدا رووبدات”.
لای خۆیهوه عەدنان زورفی، ئەندامی هاوپەیمانێتی نەسرو یەكێك لە ئەندامانی شاندی چوار لایهنه سیاسییهكهی عێراق دهڵێت: “ئەمڕۆ شاندی ھاوپەیمانی سائیرون، نەسر، وەتەنییە، حیكمە سەردانی ھەرێمی كوردستانمان كرد، لەگەڵ دوو لایەنە سەرەكییەكەی كوردستان كۆدەبینەوە و كۆبوونەوەكەمان لەپێناو خستنەڕووی بۆچوونی ھاوپەیمانێتییە چوارقۆڵییەكە و بەڕێوەچوونی وڵاتە لە قۆناخی داھاتوودا”.
ئهندامهكهی هاوپهیمانی نهسردهشڵێت: “تائێستا تایبەتمەندی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داھاتوو لەنێو ھاوپەیمانێتیەكەمان باس نەكراوە و ھیچ كاندیدێك بۆ سەرۆك وەزیران دیار نەكراوە”.
ههروهها عەبدوڵڵا زەیدی، نوێنەری رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم گووتی: “تاكو ئێستا گفتوگۆمان لەبارەی داواكاری ھیچ لایەنێك نەكردووە، تەنھا لە ھەوڵی پێكھێنانی گەورەترین كوتلەی خستووەتەڕوو، داواكارییەكانی كورد لە بەغدا بە دەست ھیچ لایەنێك نەگەیشتوون لە بەغدا، رەنگە بەمزوانە داواكانی كوردمان پێبگات، بەڵام نازانین ناوەرۆكەكەی چییە، لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی لایەنەكانی دیكەش بێنە ناو ھاوپەیمانێتیەكە”.
نوێنەرهكهی رەوتی حیکمە گوتیشی : “بنەماكانی ھاوپەیمانێتییەكە تەواونابن تاكو كوردیش بەشدارنەبێت، بە بەشداریكردنی كورد دەتوانین بڵێین ھاوپەیمانێتییەكی بەھێزمان پێكھێناوە، كە گوزارشت لە تەواوی پێكھاتەكانی عێراق دەكات”.