ڕاپۆرتێكی مایکڵ ئیزنچات ونەداف بین حور باس له‌ شه‌رێكی گه‌وره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌كه‌ن

نەداف بین حور، فەرماندەیەکی سوپای ئیسرائیل لەگەڵ مایکڵ ئیزنچات، پسپۆڕی کاروباری سەربازی راپۆرتێکیان بڵاو کردووەتەوە و له‌ میدیا ئیسرائیلییه‌كان و تێیداپێشبینیی شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان سێ لایەن، دەکەن.

مایکڵ ئیزنچات ونەداف بین حورله‌ ڕاپۆرته‌كه‌یاندا شرۆڤه‌ی چالاکیی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی و میلیشیا ئێرانییەکان وباس له‌ ئەگەری شەڕی ئیسرائیل دژی ئەو دوو لایەنە لە سووریا و لوبنان، ده‌كه‌ن .

راپۆرته‌كه‌ی مایکڵ ئیزنچات ونەداف بین حورپێشبینی ده‌كات لە ساڵی ۲۰۱۹ شەڕێکی گەورە لەنێوان بەرەی ئیسرائیل و بەرەی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی و میلیشیا شیعەکان هەڵدەگیرسێت، کە گۆڕەپانەکەی ئێران، سووریا، عێراق، ئەفغانستان، پاکستان و یەمەن دەبێت.

حزبوڵڵا و میلیشیا ئێرانییەکان لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە بە ناردنی چەک و چەکدار، هاوکاریی رژێمی سووریا لە دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەکات و ئیسرائیلیش بوونی ئەو میلیشیایانە لە سووریا بە مایەی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی خۆی، دەزانێت،له‌ ماوه‌كانی ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەندین جار بنکە و بارەگا و کۆگاکانی چەکی میلیشیا ئێرانییەکان و حزبوڵڵایان لە سووریا بۆردومان کردووە.

Back to top button