به‌مه‌رسومێكی كۆماری ٣ی ئەیلوول بۆ یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستنیشان کرا

 

فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆككۆماری عیراق به‌ مه‌رسومێكی كۆماری  داوا له‌ په‌رله‌مانتارانی خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات، رۆژی دووشه‌ممه‌ ۳ی۹ی۲۰۱۸ كۆببنه‌وه‌.

بەپێی مەرسوومێکی کۆماری کە وێنەیەکی دەست ” خواكوڕكـ ” کەوتووە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی ٨ی ٢٠١٨، فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق، بەپێی ماددەکانی ٥٤ و ٧٣ی دەستووری عراق، داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی هەڵبژێردراوی عێراق کردووە، یەکەمین کۆبوونەوەی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی دووشەممە ٣ی ٩ی ٢٠١٨ بە سەرۆکایەتی گەورەترین پەرلەمانتار ئەنجام بدەن.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١٢ی ٥ی ٢٠١٨ ئەنجام درا، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای ئیتیحادیی عێراقییەوە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواکەوتووە.

 

Back to top button