شاندی یه‌كێتی سه‌ردانی گۆران ده‌كات

به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكڕك” كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان دەستی پێكرد.
كه‌مێك پیش ئیستا شاندێكی یەكێتی دوور لە چاوی میدیاكان سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ” خواكوڕك” كەوتووه له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك كه یاوه‌ری شاندی یه‌كێتی ده‌كات پێی ڕاگه‌یاندین كه كۆبونه‌وه‌ی یەكێتی و گۆڕان گفتوگۆكردنه لە بارەی پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.
ده‌رباره‌ی دواخستنی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاند، یەكێتی نیشتمانی كوردستان پرۆژەیەكی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەكردووە و داوای پاڵپشتیشی لە چوار حیزبە ناڕازییەكە كردووە، “بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان بەهیچ شێوەیەك لەگەڵیدا نییە”.
به پیی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” ئێوارەی ئەمڕۆ دووشه‌ممه ۲۷‌ی ۸ی ۲۰۱۸ هەمان شاندی یەكێتی سەردانی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح دەكات و پێش ئه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی یه‌كێتی سه‌ردانی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م سالح بكات ، چەند سەركردەیەكی قه‌واره‌كه كۆده‌بنه‌وه.