سوپا ساڵاری عێراق لەلایی بارزانی باسی چی كرد

خواكوڕك
 
ئەمرۆ چوارشەممە، 19ی 10ی 2016 لە سەلاحەدین بارزانی پێشوازی لە فەریقی یەكەم عوسمان عانمی سوپاساڵاری عێراقی كرد، لە كۆبوونەوەكەدا تەوەری سەرەكی لە گفتوگۆی نێوان بارزانی و سوپا ساڵاری عێراقی پرۆسەی ئازاد كردنی مووسڵ بووە و هەر لەو سونگەیەوە سوپا ساڵاری عێراق ستایشی سەركەوتنەكانی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق كرا.
 
هەر لە دیدارەکەدا هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پرۆسەی ئازادکردنی موسڵدا بەرز نرخێندرا و جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەو هەماهەنگییە کرایەوە.
Back to top button