پێشنیاری ناوێك كراوه بۆ كه‌ناڵه‌كه‌ی لاهور جه‌نگی بزانه پێشنیاره‌كه چ ناوێكه
وابریاره مانگی 11ی ئه‌مساڵ كه‌ناڵێك كه سه‌ر به لاهور جه‌نگیه و به پاره‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و دزینی نه‌وتی كه‌ركووك دروست كراوه پاش فرۆشتنی به حشدی شه‌عبی، بكرێته‌وه، تاوه‌كو ئێستا ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام چاودێرانی سیاسی پێیان وایه له ئێستاوه هیچ پێویست ناكات به‌دوای ناو بگه‌رێن چونكه له ئێستاوه به‌كه‌ناڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر (16ی ئۆكتۆبه‌ر تیڤی) ناو ده‌هێنرێت”.
به‌هۆی فرۆشتنی كه‌ركووك و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دۆخی شاره‌كه به‌ته‌واوی له‌رووی ئه‌منیه‌وه تێكچوو، له ئێستادا ته‌واوی نه‌وتی ئه‌مشاره له‌لایان لاهور جه‌نگی بنه‌ماله‌ی تاڵه‌بانی و حشدی شه‌عبی ده‌دزرێت و هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرێت، لاهور جه‌نگیش كه دارێژه‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بووه، به پاره‌ی خیانه‌تی و نه‌وتی كه‌ركووك، وابریاره له مانگی نۆی ئه‌مساڵ ده‌وره‌یه‌ك بۆ رۆژنامه‌نووسه‌كان ده‌ست پێبكات، له مانگی 11ی ئه‌مساڵیش په‌خش بكرێت”.
شایانی باسه پێشتر رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جدید بڵاو كرده‌وه، كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی ده‌ستی كردووه به‌دزینی نه‌وه‌تی كه‌ركووك و هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرێت و پاره‌كه‌ش بۆخۆیان ده‌به‌ن”.