پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ شاندی شیعه‌كان گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی

پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی هاوبەشی لیستەکانی “سائیروون، نەسر، حیكمە و وەتەنییە”ی عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی نوێیان کرد و دوای ئه‌وه‌ش له‌گه‌ل پارتی و یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌، سه‌رۆكی شاندی شیعه‌كان، رایگه‌یاند له‌گه‌ل پارتی و یه‌كێتی گه‌یشتوونه‌ته‌ رێكه‌وتنی سه‌رتایی و وابریاره‌ له‌24 كاتژمێری داهاتوو، پارتی و یه‌كێتیش وڵامی كۆتایی خۆیان بده‌نه‌وه‌”.

سه‌رۆكی شاندی شیعه‌كان له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه‌، كه‌ كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و پارتی و یه‌كێتی به‌ ” زۆر باش” ناو بردووه‌ وه‌ هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه‌، كه‌ له‌ 24 كاتژمێری داهاتوو دا پارتی و یه‌كێتی وه‌ڵامی كۆتاییان ده‌ده‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی شانده‌كه‌ ده‌شلێـ” پابه‌ندین به‌ سێ پره‌نسیپی هاوبەشی، تەوافووق و پارسەنگی” لە پرۆسەی سیاسی و بەشداریی هەموو پێكهاتەكانی عێراق لە حوكمڕانی عێراقدا”.

شایانی باسه‌ هاوپەیمانی سائیروون-ی موقتەدا سەدر، هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتیی عەبادی، رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتیی عەممار حەکیم و وەتەنییەش بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەللاوی، هه‌وڵی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن ده‌ده‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق له‌به‌رامبه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی و هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌سه‌رۆكاتی هادی عامری له‌به‌رامبه‌ر دا بەپێی مەرسوومێکی سەرۆکایەتیی کۆمار كه‌ ئه‌مرۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، دوای پەسندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی، سەرۆککۆمار داوا لە کاندیدە هەڵبژێردراوەکانی خوولی چوارەم دەکات بۆ ئامادەبوون لە یەکەم دانیشتنی خوولی نوێی پەرلەمان لە رۆژی 3ی ئەیلوول، کە بەتەمەنترین کاندیدی هەڵبژێردراوه‌ بۆ سەرۆکایەتی خوله‌كه‌”.

Back to top button