خواكوڕك چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی خانووه كۆریه‌كان ئاشكرا ده‌كات
پاش به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌وزاد هادی پارێزگای هه‌ولێر له سه‌ر دابه‌شكردنی 1000 خانووی گوندی كۆری، ئه‌مرۆ زیاتر له 860 خانووی گوندی كۆری بریاری لێدراوه دابه‌ش بكرێت، زیاتر له 120 خانووی تر به‌هۆی مانه‌وه‌ی كار تێیاندا بریار دراوه له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونیان دابه‌ش بكرێت”.
نه‌وزاد عوسمان نوێنه‌ری خه‌ڵكی سوودمه‌ندبووی گوندی كۆری به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، پارێزگا و ده‌سته وه‌به‌رهێنان و كۆمانیایی(i.k.k.c) وه‌به‌رهێنانی گوندی كۆری، ئه‌مرۆ ده‌ستیان كردووه به‌دابه‌شكردنی 860 خانووی گوندی كۆری و بریاریشه 120 خانووه‌كه‌ی تریش پاش ئه‌م 860 دابه‌ش بكرێت، هه‌روه‌ها نه‌وزاد عوسمان ده‌شلێت، شێوازی دابهشكاریهكه له‌رووی یاساییه‌وه هه‌ندێك گرفتی تێدا بوو، بۆیه چه‌ند رۆژێك له واده‌ی خۆی دواكه‌وت، به‌ڵام له‌ئێستادا، له‌رووی یاسایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه بكرێت، ده‌بێت سودمه‌ندبوو ئه‌و رێكارانه بگرێته به‌ر كه دانراوه، چونكه جگه له پێدانی قستی سێهه‌م، سودمه‌ندبوو بۆ ماوه‌ی ده‌ساڵ ده‌بێت مانگانه 164 دۆلار بدات به كۆمپانیا به‌شێوه‌ی قست بۆ پێدانی ئه‌م پاره‌یه‌ش كۆمپانیا و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی رێگاری كه‌فیلی فه‌رمانبه‌ریان داناوه، بۆیه ئه‌م رێكاره له‌رووی یاساییه‌وه، بووه هۆی دواكه‌وتنی دابهشكاریهكه بۆ چه‌ند رۆژێك”.
هه‌روه‌ها نه‌وزاد عوسمان نوێنه‌ری گوندی كۆری به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، شێوازی دابه‌شكاری خانووه‌كان له‌رووی یاسایی و هێنانی كه‌فیل و ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌كه، بۆ سێ شێواز دابه‌ش بووه، ده‌لێت، هه‌ندێك كه‌س هه‌ن خۆیان فه‌رمانبه‌رن له حكومه‌ت، هه‌ندێكیشیان كه‌سانی تر پشگیریان ده‌كات، هه‌ندێكیشیان خانووه‌كانیان كریوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌مان دابه‌ش بوونه به‌سه‌ر سێ شێوازی”.
نه‌وزاد عوسمان سێ شێوازه‌كه بۆ خواكوڕك شی ده‌كاته‌وه، ده‌لێـ” ئه‌وه‌ی خۆی فه‌رمانبه‌ره له حكومه‌ت و خانووه‌كه‌ش به‌ناوی خۆیه‌تی، پێویست ناكات بچێته دادنووس بۆ كه‌فاله‌ی یاسایی، به‌ڵكو له‌به‌شی یاسایی فه‌رمانگه‌كه‌ی لێی ده‌وام ده‌كات، یان به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی له‌وی كهفالهكه تۆمار ده‌كات له‌رووی یاساییه‌وه، ده‌یبات بۆ بانكی جیهان، قستی سێهه‌میش ده‌دات كه بره‌كه‌ی 6250 دۆلاره، هه‌رسێ فۆرمی پێدانی قستهكان، واتا فۆرمی ” 70 وه‌ره‌قه‌كه و 65 وه‌ره‌قه‌كه و 62 وه‌ره‌قه‌كه له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات و ده‌چێت بۆ كۆمپانیا له ناو گوندی كۆری و له‌وێ خانووه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام به‌پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی و فه‌رمانگه‌كانی یاسایی حكومه‌ت، بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه، ته‌نها ئاسایش و پێشمه‌رگه، ناتوانن كه‌فاڵه‌تی خۆیان بكه‌ن ده‌بێـت كه‌سێك كهفاڵهتیان بكات، به‌ڵام ته‌واوی فه‌رمانبه‌ره‌كانی تر ده‌توانن كه‌فاله‌تی خۆیان بكه‌ن”.
هه‌روه‌ها نه‌وزاد عوسمان شێوازێكی تریش شی ده‌كاته‌وه، ده‌لێت، ئه‌وانه‌ی كه‌سێكی تر ده‌بێت كه‌فیلیان ده‌بێت كهفالهتهكه ببه‌نه بۆ دادنووس و له‌وی تۆمار بكه‌ن، پاشان بیبه‌ن بۆ بانكی جیهان، به‌هه‌مان شێواز یه‌كه‌م خانووه‌كانیان وه‌ربگرن، به‌ڵام نه‌وزاد عوسمان ده‌شلێـ” ئه‌وانه‌ی كه‌فیلیان بۆ ده‌كرێت، ده‌بێـت بوه‌ستن تا دوو رۆژی تر، رێنمایی ده‌درێت به دادنووس، بۆ شێوازی كهفالهتهكه كه تایبه‌ته به‌خانووه‌كان واتا تا دوو رۆژی تر ده‌بێت بوه‌ستن بۆ رێنمایه‌كانی پارێزگا بۆ دادنووس”.
شێوازی سێهه‌میش به‌م شێوه‌یه شی ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وانه‌ن كه خانووه‌كانیان كریوه‌ته‌وه، “وهكاڵه عامه‌یان هه‌یه” تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌بێت بوه‌ستت بۆ ئه‌وه‌ی رێنمایه‌ك تایبه‌ت به‌وان ده‌ر بكرێت، بۆ وه‌رگرتنی خانووه‌كان، كه به‌چ شێوازێك خانووه‌كان وه‌ربگرن”.
هه‌روه‌ها نه‌وزاد عوسمان شتێكی تریش ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێت ئه‌وانه‌ی خانووی گوندی كۆریان كریوه‌ته‌وه، به‌ده‌ستی دوو ده‌چنه ناو خاتووهكه، سوودمه‌ند نابن، ته‌نها ئه‌و كه‌سه سوودمه‌ند ده‌بێت، كه بۆی ده‌رچووه و فرۆشتوویه‌تیه‌وه، بۆیه كۆمپانیا گرێبه‌سته‌كه به‌ناوی كه‌سی كریار ده‌كات و دواجار تاپۆكهش به‌ناوی ئه‌و ده‌كرێت”.