بۆ جاری پێنجەم بەغدا وەک خراپترین پایتەخت بۆ ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان دیاری کرا

ساڵانە مالپەرو ناوەندەکانی پەیوەست بە توێژینەوە، ریزبەندی باشترین و خراپترین شارەکانی جیهان دیاری دەکرێت، لە دواهەمین پۆلێندا شارى به‌غداى پایته‌ختى عێراق، به‌ خراپترین شار له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو جیهان، پۆلێن كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتێكى “میرسه‌ر” بۆ دیاریكردنى ژیان و گوزه‌ران له‌ جیهان له‌ ساڵى 2018، كه‌ له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا 231 شار پۆلێنى بۆ كراوه‌، شارى به‌غدا وه‌ك خراپترین شار له‌سه‌ر ئاستى جیهان بۆ گوزه‌ران و ژیانكردن، دیاری كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌، ڕیزبه‌ندى شاره‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

231 – به‌غدا- عێراق
230 – بانگی- ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاست
229 – سه‌نعا- یه‌مه‌ن
228 – بۆرتو برینس- هاییتی
227 – خه‌رتووم- سوودان
226 – ئینجمینا- چاد
225 – دیمه‌شق- سووریا
224 – برازیڤیل- كۆنگۆ
223 – كینساشا- كۆمارى كۆنگۆی دیموكراسى
222 – كۆناكری- غینیا

 

به‌ڵام 10 شارى یه‌كه‌م له‌ خۆشگوزه‌رانیدا، به‌م شێوه‌یه‌ بوو:

1 – ڤییه‌نا- نه‌مسا
2 – زیوریخ- سوویسرا
3 – میونشن- ئه‌ڵمانیا -له‌گه‌ڵ ئۆكلاند له‌ نیوزیلاند
5 – فانكۆفه‌ر- كه‌نه‌دا
6 – دسیلدۆرف- ئه‌ڵمانیا
7 – فرانكفۆرت- ئه‌ڵمانیا
8 – جنێف- سوویسرا
9 – كوبنهاگن- دانیمارك
10 – بازل- سوویسرا

 

ده‌زگاى میرسه‌ر بۆ ڕاوێژى كارگێڕی، له‌ پۆلێنه‌كه‌یدا پشتى به‌چه‌ند پێوه‌رێك به‌ستووه‌، له‌وانه‌ش ڕێژه‌ى پیسبوونى ژینگه‌، نه‌خۆشییه‌كان و ئاوه‌ڕۆ و دابینكردنى ئاوى خواردنه‌وه‌ و لابردنى زبڵ، له‌گه‌ڵ چه‌ند پێوه‌رێكی دیكه‌.

Back to top button