حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن به موشه‌ك هێڕشیانكرده سه‌ر فڕۆكه‌انه‌ی دووبه‌ی

دوای ئه‌وه‌ی میلیشاكانی ئه‌نساروللای یه‌مه‌ن, هێڕشی موشه‌كیان كرده سه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی, ئه‌مڕۆ وته‌بێژی گروپی ئه‌نساروڵڵای سه‌ر به حووسییه شیعه‌كانی یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، هێزه ئاسمانییه‌كانیان هێرشێكیان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دوبه‌ی ئه‌نجامدا.
میدیاكانی سه‌ر به‌و گروپه بڵاویانكرده‌وه، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی جۆری سه‌ماده‌وه هێرشێكی ئاسمانییان كردۆته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دوبه‌ی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عه‌زیز را‌شد، جێگری وته‌بێژی سه‌ربازی ئه‌نساروڵڵای یه‌مه‌ن به سایتی سپۆتنیكی راگه‌یاند، “هێرشێكی سه‌ركه‌وتوومان له‌ناو خاكی ئیمارات ئه‌نجامدا، به‌دیاریكراویش له فڕۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی” گوتیشی، “دوای بۆردومانكردنی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی پرۆسه‌یه‌كی هۆشدارییه بۆ دوژمنه‌كانمان”.
هه‌روه‌ها گوتی، “ئه‌و هێرشه په‌یامێكه بۆ نه‌یارانمان كه هه‌رچه‌نده دژایه‌تی زیاترمان بكه‌ن توانا سه‌ربازییه بالیستی و ئاسمانییه‌كانمان زیاتر ده‌بن، تائه‌وكاته‌ی ده‌گه‌ینه به‌رزترین ئاستی توانای سه‌ربازی و سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانمان ده‌پێكین”.
له به‌یاننامه‌كه‌ی حوسییه‌كاندا ئاماژه به هیچ زانیاری و ورده‌كاریه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه نه‌دراوه، له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیماراتیش تائێستا ئه‌و هێرشه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.