پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركوك هه‌موو ئه‌و رێكخراوانه قه‌ده‌خه ده‌كات له كوردستان مۆله‌تیان وه‌رگرتووه
دوای ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكۆتبه‌ری 2017 به هۆی خیانه‌تی یه‌كێتی كه‌ركووك له لایه‌ن سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عیبی داگیركرا, كه‌ركووك كه‌وتۆته ژێر پرۆسه‌ی ته‌عریبێكی رێكخراو كه راسته‌و خۆ له لایه‌ن پاریچزگای سه‌پێنراوی شاره‌كه سه‌ر په‌رشتی ده‌كرێت.
له دواهه‌مین هه‌نگاوی راكان سه‌عید پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك هه‌موو ئه‌و رێكخراو كۆمه‌لانه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له كه‌ركووك قه‌ده‌خه ده‌كات كه له هه‌رێمی كوردستان مۆله‌تیان وه‌رگرتووه, زۆر به توندی به روویاندا ده‌وه‌ستێته‌وه له ئه‌گه‌ری سازدانی هه‌ر چالاكیه‌كی مه‌ده‌نی.
به پێی زانیاریه‌كانی واكوڕك زیاتر له 50 رێكخراو كۆمه‌ڵه‌ی چالاكی مه‌ده‌نی له كه‌ركووك هه‌ن كه له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مۆله‌تی یاساییان وه‌گرتووه.