عەبادی: لهبهرامبهر رازی كردنی كورد بۆ هاتنه نێو هاوپهیمانێتیهكهمان سازش لهسهر كهركووك ناكهین
دوای ئهوهی ئهمڕۆ شاندێكی گهورهترین هاوپهیمانێتی شیعه بۆ گفتوگۆكردن له بارهی پێكهێنانی حكومهتی نوێی عێراق سهردانی ههرێمی كوردستانیان كرد, له كاتێكدا هێشتان شاندهكه له ههولێره,حەیدەر عەبادی رایدەگەیێنێت، لە بەرامبەر هاتنیان بۆ نێو هاوپەیمانی چوارقۆڵی، لەسەر کەرکووک سازش بۆ کورد ناکەن.
میدیای عێراقی بڵاویانکردەوە، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر لە وەڵامی پرسیاری ژمارەیەک شرۆڤەکاری سیاسی لەبارەی کەرکووکەوە رایگەیاندووە ” لەبەرامبەر هاتنیان بۆ نێو هاوپەیمانی چوارقۆڵی بەمەبەستی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی، لەبارەی کەرکووکەوە گفتوگۆ لەگەڵ کورد نەکراوە”.
عەبادی کە لەگەڵ ئەندامانی هاوپەیمانی ناسر و کۆمەڵێک لە شارەزایانی سیاسی کۆبووەتەوە، گوتویەتی بە سەرکردایەتی کوردستانی راگەیاندووە، ناکرێت گفتوگۆ لەبارەی دۆسیەی کەرکووکەوە بکرێت و هاوپەیمانییەکان وەک هاوبەش لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بێت، بەبێ پێشکەشکردنی هیچ سازشێک.
هاوپەیمانی سائیروون-ی موقتەدا سەدر، هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتیی عەبادی، رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتیی عەممار حەکیم و وەتەنییەش بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەللاوی هەوڵی پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دەدەن و ئەمڕۆ شاندێکیان لە هەولێر بوو، لە بەرامبەردا لیستەکانی دەوڵەتی یاسای نووری مالیکی و هاوپەیمانی فەتح-ی هادی عامریش هەوڵی رازیکردنی کورد دەدەن.