“ئەمەریکا هێرشدەکاتە سەر سووریا”
دوای ئهوهی میدیا جیهانیهكان بڵاویانكردهوه كه له ئهگهری هێڕشی رژێمی سوریا بۆ سهر شاری ئیدلب, ئهگهر به كارهێنانی چهكی كیمیاوی ههیه, له بهرامبهردا وەزارەتی بەرگری رووسیا رایدهگهیهنێت ئەمەریکا دەیەوێت بەبیانووی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، هێرشبکاتە سەر سووریا.
پێشتریش هەمان زانیاری لەلایەن چەند سەرچاوەیەکی سەربازی رووسی بڵاوکرابووە و تیایدا هاتبوو: “ئەمەریکا دەیەوێت بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە شاری ئیدلب بکاتە بیانوو و بەهۆیەوە هێرشبکاتە سەر سووریا”.
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگری رووسیا هاتووە: “جێگیرکردنی مووشەکی دوورهاوێژی تۆماهۆک لە دەریای ناوەڕاست بۆهەمان مەبەستە”.
هەفتەی رابردوو ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی ئەوروپا هۆشداریاندا لە بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژی لە سووریا و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر سووریایان کرد.