یەكێتی:نازم دەباغ ئێستا نوێنەری یەكێتیە نەك حكومەت لەئێران
خواكوڕك
ئۆرگانی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند كە لەئێستاوە نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران نەماوە و تەنها نوێنەری حزبی لە ئێران هەیە، نازم دەباغیش كە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دەكرد ئێستا تەنها نوێنەری یەكێتیە.
مالپەری فەرمی یەكێتی ئەوەشی ئاشكرا كردووە بههۆی نهبوونی بودجهو نهتوانینی جێبهجێكردنی كرێی نوسینگهكه دەچێتە ناو نوێنەرایەتی یەکێتی لە تاران.
ماڵپەرەکە ئاماژە بەوە دەکات کە، تا فهرمانگهی پهیوهندییهكانی دهرهوه دوا بڕیاری خۆی دهدات كارهكهی خۆیان لهبینای نوێنهرایهتی یهكێتی نیشتمانیی كوردستان له تاران ئهنجامدهدهن.
شایانی باسە پێشتر برازایەكی تاڵەبانی كەنوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستانە لەرووسیا گلەی كر لەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پارە سەرف ناكات بۆ نوێنەرایەتیەكانی حكومەت، بەتایبەت لە رووسیا دوای ئەو لێدوانەش بەرپرسی پەیوەندیەكانی یەكێتی سەعدی پیرە گوتی ئەوە هەڵە تێگەیشتنە دەكرێت جارێ تا لەو قەیرانە دەردەچین لەسەر حیسابانی جیا كار لەسەر پركردنەوەی ئەو بووجەیە بكرێت، پێشتریش پارتی رایگەیاندبوو كە تەواوی نوێنەرەكانی حكومەت كە بەربژێری پارتی تێدایە، لەحیسابی حزب كارەكان بەرێوە دەبرێت، چونكە حكومەت لەقەیرانە و دەكرێت ئەمە بۆ كاتێكی دیاری كراوە لە شانی حزب بێت.