هاوسه‌رۆكانی ته‌ڤده‌م گۆڕدران
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له شاری رمێلانی رۆژئاوای کوردستان کۆنگرەی سێیەمی تەڤگەری جڤاکی دیموکراتیکدا (ته‌ڤده‌م) به‌رێوه چوو, هه‌ریه‌كه له غەریب حه‌سۆ و زەڵال جه‌گەر بە هاوسەرۆکانی نوێی تەڤدەم هەڵبژێردران.
ته‌ڤده‌م، له دوای دامه‌زراندنییه‌وه، ئه‌مه سێیه‌م كۆنگره‌ی گشتییه ئه‌نجامی بدات و له كۆنگره‌كه‌دا 500 ئه‌ندام به‌شدار بوون.
دیارترین گۆڕانكاری كۆنگره‌كه، هه‌ڵبژاردنی غه‌ریب حه‌سۆ و زه‌ڵاڵ جه‌گه‌ر بوو له جێی هه‌ریه‌ك له ئاڵدار خه‌لیل و ئاسییه عه‌بدوڵڵای هاوسه‌رۆكانی پێشووی ته‌ڤده‌م.
زه‌ڵاڵ جه‌گه‌ر هاوسه‌ركی ته‌ڤده‌م رایگه‌یاند، له ته‌مه‌نێكی زووه‌وه ئاشنا بوومه به كاروباری سیاسی. له شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان و ته‌ڤده‌مدا زۆر چالاكیم ئه‌نجامداوه و رۆڵم هه‌بووه و له حه‌له‌ب و عه‌فرین و هه‌رێمی جزیره كار و تێكۆشانم كردووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، غه‌ریب حه‌سۆی هاوسه‌رۆكی نوێی ته‌ڤده‌میش رایگه‌یاند، من له ئێزدییه‌كانی عه‌فرینم. له 1983ه‌وه تێكه‌ڵی كاری رێكخراوه‌ی و رێكخستن بوومه. سێ جار له لایه‌ن رژێمی سووریاوه ده‌ستگیركراووم و له ساڵانی 2006، 2008، 2011دا خراومه‌ته زیندانه‌وه و تا ئه‌و رۆژه‌ی شۆڕش له سووریا ده‌ستیپێكردووه له زینداندا بووم و دواتریش به‌رده‌وام بوومه له تێكۆشان له ریزی په‌یه‌ده‌دا و كاری سیاسیم كردووه. كوڕێكم شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه‌یه و هاوسه‌ره‌كه‌شم هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ئیزدیانه و ئێستا له ناوچه‌ی شه‌هبایه.