ئه‌مڕۆ له باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه ئه‌مریكا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ توركیا كردووه
دوای تێكچوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا و داكه‌وتنی به‌های لیره‌ی توركی به هۆی چه‌ند سزایه‌كی ئه‌مریكا, شاندێکی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا بۆ گفتوگۆکردن لەسه‌ر چه‌ند پرسێك له‌وانه سیستەمی بەرگری ئێس 400, فڕۆکەی ئێف 35 و شەڕی پەکەکە سەردانی تورکیا دەکات.
بە گوێرەی میدیاکانی تورکیا شاندێکی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا بە سەرۆکایەتی میشال تورنەر، سەردانی ئەنقەرەی کردووە و لەگەڵ به‌رپرسانی وەزارەتی دەرەوە و بەرگری تورکیا کۆبوونەوەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی سیستەمی بەرگری ئێس 400 و فڕۆکەی شەڕکەری ئیف 35 و شەڕی پەکەکە کردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان, شاندی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا بە بەرپرسانی تورکیایان راگەیاندووە, ئەگەر ئەنقەرە سیستەمی بەرگری ئێس 400 لە رووسیا نەکرێت، ئەوا واشنتن ئاسانکاری بۆ رادەستکردنی فڕۆکەی جۆری ئیف 35 بە ئه‌نقه‌ره دەکات.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، لەبەرامبەردا تورکیاش داوای لە ئەمه‌ریکا کردووە لە شەڕی دژی پەکەکە بە بەرپرسیاریەتی خۆی هەڵبستێت.
پێشتر كه بڕیاربوو ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك فرۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35 راده‌ستی توركیا بكات، به‌ڵام دوای درووستبوونی گرژی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان كه به‌هۆی دۆسیه‌ی ئه‌ندرۆ برانسۆن، قه‌شه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له توركیا و سه‌پاندنی سزای ئابووری له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی توركیادا هاته ئاراوه، ئه‌نقه‌ره ناچاربوو له‌جیاتی كڕینی فڕۆكه‌ی ئێف 35 له واشنتن، بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئێس 400 رووی له مۆسكۆ كرد.