بەرهەم ساڵح: عێراق چیتر به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو پشێویه ناگرێت, پێویسته كورد هۆكاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق بێت
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شاندێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی حاكم قادر سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له بزووتنه‌وه‌ی گۆران و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كرد, دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوە كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ڕایگه‌یاند: “كۆبوونه‌وه‌كه بۆ پێداگری هه‌موو لایه‌كمان بوو له‌سه‌ر یه‌كڕیزیی و یه‌كهه‌ڵوێستی له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، داكۆكیكردن له مافه ده‌ستورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له عێراق و له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ”.
گوتیشی: “كاركردنی جددی بۆ دایه‌لۆگێكی نیشتمانی له نێوان هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان بۆ ده‌ربازبوون له دۆخی چه‌قبه‌ستوو، هه‌روه‌ها فه‌راهه‌مكردنی كات و زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد كه ببێته مایه‌ی دڵنه‌وایی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئێستا و ئاینده گرنگە”.
ڕاشیگەیاند: “به‌ڕای من ده‌بێ كورد هه‌ڵوێستی هاوسه‌نگ بێت و هه‌ڵوێستی داكۆكیكردن بێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری عێراق كه مافه‌كانی نه‌ك ته‌نها خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكو پێكهاته‌كانی تریشی تێدا زامن كراوه، هه‌وڵ بده‌ین په‌ند له ئه‌زمونی رابردوو وه‌ربگرین عێراق چیتر به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو پشێویه ناگرێت، پێویسته كورد هۆكاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بێت له‌سه‌ر بنه‌مای مافه ده‌ستورییه‌كانی خۆی”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “ئێمه باسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان‌مان كرد تێبینی و سه‌رنجی زۆرمان هه‌یه له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران و رێكاره‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن، ده‌بێت هه‌ڵبژاردن ببێته مایه‌ی دڵنیابوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، نه‌ك ببێته مایه‌ی گومان و پرسیار و دوودڵی خه‌ڵكی كوردستان، له‌م روه‌وه كۆمه‌ڵێك باس و خواسمان كرد سه‌رنجی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌یه، له‌گه‌ڵ پارتیش به‌وردی گفتوگۆ ده‌كه‌ین هیوادارین ئه‌م بابه‌ته نه‌بێته ململانێی حزبی”.