نرخی نه‌وتی ئۆپێك به‌رزبوه‌وه‌

 

رێكخراوی ئۆپێك بڵاویكرده‌وه‌، نرخی نه‌وتی رێكخراوه‌كه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌و یه‌ك به‌رمیل سه‌روو 73 دۆلاری تۆمار كردووه‌.
رێكخراوه‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردۆته‌وه‌، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئۆپێك، كه‌ له‌ تێكه‌ڵه‌ی 14 جۆر نه‌وت پێكهاتوه‌، گه‌یشتۆته‌ 73 دۆلار و 1 سه‌نت.
ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، رۆژی پێشتر نرخی یه‌ك به‌رمیل تێكه‌ڵه‌ی ئۆپێك 71 دۆلار و 75 سه‌نت بووه‌.
هه‌ر ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت 75 دۆلارو 70 سه‌نته‌ و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساسیش 68 دۆلارو 47 سه‌نته‌.
نه‌وتی ئۆپێك له‌ تێكه‌ڵكردنی نه‌وتی 14 وڵات پێكدێت، یه‌كێك له‌وانه‌ش نه‌وتی “به‌سڕه‌ لیت”ی عیراقییه‌.

Back to top button