پارتی: دیموكراسی یاری ده‌ستی حزب نیه، كه‌ی وه‌زعی باش بێت هه‌ڵبژاردن بكات
پاش دروست بوونی حكومه‌تی بنكه فره‌وان له هه‌رێمی كوردستان “یه‌كێتی و سێ لایانه‌كانی تری” ناسراو به ئۆپزسیۆن، به‌رده‌وام ره‌خنه‌یان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرت و به حكومه‌تێكی شكه‌ست خواردوو، پێناسه‌یان ده‌كرد ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كانی حكومه‌تدا هه‌وڵی دروست كردنی ناره‌زایه‌تی بوون بۆ رووخانی حكومه‌ت، جگه له‌وه‌ش هه‌وڵیاندا حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی پێكبهێنن”.
له كابینه‌ی حكومه‌تی بنكه فره‌وان تا پێش دیاری كردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان ” گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو” به‌رده‌وام بوون له بانگه‌شه‌ی هه‌ره‌سی حكومه‌ت و شكهستخواردووی حكومه‌تیان كردبووه بانگه‌شی به‌ردوامیان، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌ر ئه‌و چوار لایانه له هه‌وڵدان كه هه‌ڵبژاردنی كوردستان بۆ دوو ساڵ دوابخه‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا پارتی دیموكراتی كوردستان پێی وایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵبژاردن دواناخرێت و ده‌لێت دیموكراسیه‌ت یاری چاوشاركێن نیه، كه‌ی دۆخت گونجا بۆ هه‌ڵبژاردن ئینجا هه‌لبژاردن بكرێت و سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتیش چه‌ند نهێنیه‌ك بۆ خواكوڕك ئاشكرا ده‌كات”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی له پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كردووه، كه هه‌وڵێكی تۆكمه له‌سه‌ر ئاستی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو هه‌یه، بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌لێن” جگه له‌سه‌ر ئاستی فراكسیۆنه‌كان، له‌ئێستادا كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامه‌كه قبوڵ نه‌كه‌ن، به‌خه‌ڵك بلێن ته‌زویر كراوه، یان تۆماری ده‌نگدانه‌كه پاك نیه، ئه‌مه ئه‌و هه‌وڵانه‌ن، كه لایانه‌كان ده‌یانه‌وێت بۆ به‌ربه‌ست دروست كردنی بۆ هه‌ڵبژاردن به‌كاری بهێنن”.
رێكان سه‌باح نووسه‌ر و چاودێری سیاسی به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه‌و كه ته‌واوی ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه‌ی كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایان ئه‌م حزبانه‌ی كه ناویان له‌خۆیان نابوو “نارازی” دروست بوو، ته‌نها بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتی خه‌ڵك بوو، به‌ڵكو ته‌زویری یه‌كێتی له حه‌قیقه‌تدا ده‌رنه‌خست و هه‌وڵیاندا وا پێشان بده‌ن، یه‌كێتی ته‌زویری له‌ده‌نگی ئه‌وان كردووه، به‌ڵام له حه‌قیقه‌تدا، ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كردبووی زیات كردنی ده‌نگ بوو، چونكه له سلێمانی خه‌ڵك له سه‌دا 20 بۆ 25 ده‌نگی دابوو، جه‌ماوه‌ری ئه‌م لایانانه‌ش له‌و سنوره‌یه، بۆیه ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و لایانانه، خۆی له حه‌قیقه‌تی بابه‌ته‌كه نه‌دا، چونكه بۆ ئه‌وانیش نسكۆبوو، بلێن خه‌ڵكی سلێمانی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی نارازی بوون له‌سه‌ری ئه‌وه بوو یه‌كێتی ته‌واوی ده‌نگه زیاد كراوه‌كانی بۆخۆی كردبوو، هه‌ر بۆیه سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق گوتی، گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتوو له‌به‌رامبه‌ر بێده‌نگ بوونیان داوای یه‌كێ دوو كورسیمان لێده‌كه‌ن، ئه‌مه روونه گه‌ر خه‌ڵكێك بیه‌وێت راستی رووداوه‌كه ببینێت، هه‌روه‌ها ئه‌م نووسه‌ره نهێنیه‌كی تریشی ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێت، پێش هه‌ڵبژاردنی عێراق عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان گوتی مانگانه یه‌كێتی 25 ده‌فته‌ر دۆلار ده‌دات به گۆڕان، دواجاریش ناره‌زایه‌تیه‌كان له په‌ره‌له‌مانی عێراق ئاراسته‌ی سێ جیهه‌ت كرا، یه‌كه‌میان ده‌نگی پێشمه‌رگه، دووه‌میان ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ی وڵات سێهه‌میان ده‌نگی ئاواره‌كان، به‌ڵام كه‌س نه‌یپرسی ئه‌م سێ ئامانجه‌ی كه به‌ناو لایانه نارازیه‌كان كردیان ئامانجی ناره‌زایه‌تیه‌كان چ په‌یوه‌ندی به سلێمانی و كۆپی باركۆدهكانی هه‌بوو؟ چونكه له‌بنه‌ره‌تدا ناره‌زایه‌تیه‌كان بۆ زیاد كردنی ده‌نگ بوو، كه یه‌كێتی هیچ ده‌نگێكی زیاد نه‌كرد بۆیان، هه‌ستان به‌ئاراسته‌ی لێدان له پارتی چونكه پارتی له ده‌نگی پێشمه‌گه و ئاواره و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یه‌كه‌م بووه، ئامانجهكیان خسته روو، بۆیه ناره‌زایه‌كان ئێستا داوا دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن چونكه باش ده‌زانن كه كه‌س ده‌نگیان پێنادات و هه‌مان چاره‌نووسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چاوه‌روانیان ده‌كات”.
هه‌روه‌ها نیاز حاجی نووسه‌ر و چاودێری سیاسی له‌و باره‌یه‌وه ده‌لێـ”چوار حزبەکە تا ئێستاش وانەیان لە روداو و شکستەکانی رابردوی خۆیان وەرنەگرتووە و تەشخیصی شکستەکانی خۆیان نەکردووە کە بۆچی بەسەریاندا ھاتووە ، پێدەچێ ئەوان بۆ خەڵکی تر رابکەن نەک بۆ خۆیان و سوکانەکە لەدەستی خۆیان نەبێ، ده‌شلێـ”تا ئەمڕۆش چوارحزبەکە کۆدی دەربازبونی خۆیان نەدۆزیوەتە لەو دۆخەی کە ئێستا تێدان و بەردەوامن لە راکردن بۆ پێشەوە ، ھەر لەقەیراندا دەژین و خاوەنی ھیچ گوتارێکی لۆژیکی نین .
چوار حزبەکە دەبوایە ئەمڕۆ باسی ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستانیان بکردایە و دژی ئەو ھەوڵانە بونایە کە داوای دواخستنی دەکەن ، ھەنگاو و ھەڵوێستە دروست و راستەقینەکە لەوێوە بوو نەک دروستکردنی ئیئتیلاف و ھاوپەیمانێتی بۆ بەغدا بە ١١ کورسیەوە! هه‌روه‌ها نیاز حاجی له‌باره‌ی گۆڕانیشه‌وه ده‌لێـ”یەکێتی و گۆڕان، دوێنێ جارێکی تریش ئاشت بوونەتەوە !
وەک عەلی حەمە ساڵح گوتی ، ٢٥ دەفتەرەکەی گۆڕان کە بڕدرابوو چونکە قسەیان لەسەر ١٦ی ئۆکتۆبەر کردبوو،کەواتە دوای ئاشتبونەوەکە ، ٢٥ دەفتەرەکەش دەگەرێتەوە و کەی ئێن ئێن و گۆڕانیش چیتر باسی شانزەی ئۆکتۆبەر ناکەنەوە ھەرچەندە پێشتریش باسیان نەکردبوو، لەوانەیە ئەگەری رودانی ١٦ی ئۆکتۆبەرێکی تریش ھەبێ، خوانەکا ئەگەر روبدات ، ئەوا گۆڕان لەبەرامبەر ٢٥ دەفتەرەکە باسی ناکات! هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”لاھور جەنگیش باس لەوە دەکات کە دەبێ ئەو ھەڵەیەی بەرامبەر بزوتنەوەی گۆڕان کراوە راست بکرێتەوە !بیری چووە ھەڵەزەقەکە ساختەکاریەکەی خۆی بوو ، ئەویش بەرامبەر گۆڕان نەبوو بەڵکو بەرامبەر حزبەکانی تر بوو ! نیاز حاجی ده‌شلێ” پێشتر گوتم گۆڕان کڵاو دەخاتە سەر سێ حزبەکە و لە ساختەکاریەکە ھەوڵی تێپەرکردنی ساختەکاریەکە دەدات ، بە فیشاڵەکانی ھەڵنەخەڵەتێن،ئەوە بەچاوی خۆتان بینیتان ، ھەرواش دەرچوو”.
له‌به‌رامبه‌ر به‌رهه‌م ساڵحیش ئه‌م نووسه‌ر ده‌شلێـ”عەدالەت و حوکمی رەشید و کردار شەرتە و حکومەتی ئینقاز و ھاوپەیمانی و بەرەی خەڵک و شەفافیەت و گێڕانەوەی دەنگە دزراوەکانی خەڵک و قسەلوس و پڕلەباقوبریقەکانی دکتۆر بەرھەم چی بەسەر ھات ؟ ئەی نەمگوت ئەوانە ھەموویان لەقوڕی ھەمان گۆزە لەیەک کارخانە بەرھەم ھێنراون !
هه‌ر له‌سه‌ر ده‌نگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردن کاروان جەلال، بەڕێوەبەری گشتی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاندووه” ھەموو کارەکانیان لە کاتی خۆیدا رۆیشتووە و ئامادەکاریی تەواویان بۆ ئەو ھەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان کردووە، گوتیشی: ”ئەو دەنگۆیانەی لەناو حزبەکاندا ھەیە بۆ ئەو پرسە، کاری نەکردووەتە سەر کارەکانیان و ھەمووی بەو بەرنامەیە دەڕۆن، کە بڕیاریان لەبارەوە دراوە، بەپێی خشتەکەی کە دانراوە، ئێستا ئەو کۆمپانیایەی کەرەستەکان ئامادە دەکات، دەبێ بەم نزیکانە رادەست بە کۆمسیۆنی بکات، لە کۆمسیۆنیش سەرقاڵی تۆماری دەنگدەران و دواتریش دەنگی تایبەت و گشتی لە یەکتری جیا دەکەینەوە، لە وادەی دیاریکراویشدا لە ٥-٩ بانگەشەی ھەڵبژاردن دەست پێ دەکات”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای پارتی رایگه‌یاندووه” ھەڵبژاردن دەبێ لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا لە ٣٠-٩ی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، پارتی بە ھیچ شێوەیەک رازی نابێ دوا بخرێت و جارێکی دیکە تەمەنی پەرلەمانی کوردستان درێژ بکرێتەوە، دوای ئەوەی بۆ جارێک لە مانگی ١١ی ساڵی رابردوو درێژ کراوەتەوە، سەرچاوە باڵاکەی پارتی جەختی لەوەش کردەوە: ”تاوەکوو ئێستا بەفەرمی ھیچ لایەنێک داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی لە پارتی و پەرلەمانی کوردستان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەکردووە، ھەر لایەنێکیش لەگەڵ دواخستندا بێت، ئەوە دەبێ بەفەرمی ئەو داوایە پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکات، بەڵام پارتی لەوێشەوە لەڕێگەی دەسەڵاتە سیاسی و یاساییەکانیەوە، رێگری لە دواخستنی دەکات، ئاماژەی بەوەش دا: لە حاڵێکدا ئەگەر ئەو داوایە بەفەرمییش بکرێت، ئەوە پارتی لە پەرلەمان لە رێگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ھەروەھا فراکسیۆنەکەیەوە کە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانی بەدەستەوەیە، رێگری لە سەرگرتنی ئەو داوایە دەکات، ئەگەر ھەمان داوای دواخستن بەفەرمی پێشکەشی حکوومەتیش بکرێت، دیسان لەڕێگەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی حکوومەتەوە کە لای پارتی دیموکراتی کوردستانە و ئەو داوایە قبووڵ ناکات، چونکە بڕیاری بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان لە ٣٠ ئەیلوولی ئەمساڵدا، مەرسوومی تایبەتی بۆ دەرچووە، لەبەرئەوە بۆ لایەنەکان باشترە لەجیاتی بیرکردنەوە لە ھەوڵی دواخستن، ئامادەکاریی خۆیان بکەن بۆ ئەو ھەڵبژاردنە، چونکە ھەوڵی وەھا کە لە دژی پرەنسیپەکانی دیموکراسییە لە ھەرێمی کوردستان، پارتی پێی رازی نابێت، ده‌شلێـ” بە لایانەوە سروشتی نییە کە گوێبیستی ئەوە دەبن کە ھەندێ لایەن لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردنن، لە کاتێکدا پێش چەند مانگێک باسیان لە ھەڵوەشاندنەوەی حکوومەت و حکوومەتی ئینقاز دەکرد.