هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌به‌د رێگری بكات له هه‌ڵبژاردنی كوردستان
پێش هه‌ڵبژاردنی عێراق یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، تۆماری ده‌نگده‌ران و شێوازی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراقیان به باشترین جۆڕ شێواز پێناسه‌كرد، هه‌روه‌ها گوتیشیان، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه واتا پێش هه‌ڵبژاردنی عێراق گوتیان، شه‌فافترین هه‌ڵبژاردن ده‌بێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له كۆمسیۆن باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، كه سه‌دان و هه‌زاران ناویان بلۆك كردووه و ده‌لێت، تۆماره‌كه زۆر له‌وه پاكتره كه پێشتر ئه‌م چوار لایانه به باشترین تۆماریان پێناسه كردووه، بۆیه بیانوهكه ئه‌وه‌یه كه ده‌زانن قه‌باره‌یان دابه‌زیوه، بۆیه ئه‌م بیانووانه ده‌هێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن دوابخرێت”.
هاوپه‌یمانی و كۆمه‌ڵ و گۆڕان له‌ئێستادا ده‌ستیان كردووه به بانگهشهكرد ئه‌وه‌ی كه گوایه تۆماری ده‌نگده‌ران پاك نیه، به‌ڵام كۆمسیۆن كه نوێنه‌ری هه‌موو حزبه‌كانی تێدایه، ده‌لێت، تۆماری ده‌نگده‌رانی كوردستان هه‌مان ئه‌و تۆماره بوو، كه پێشتر هه‌ر ئه‌و حزبانه به پاكترین تۆمار پێناسه‌یان ده‌كرد، ده‌لێـت، به‌ڵكو ئێستا پاكتریشه به‌وه سه‌دان و هه‌زاران ناو بلۆك كراوه”.
هه‌ر له‌باره‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و هاوپه‌یمانی، عادل عەزیز، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ده‌لێـ” پرۆژەی دواخستنی ھەڵبژاردن پڕۆژەی یەکێتییە و خۆی نەیشاردووەتەوە و بە ئاشکرا لە لێدوانی فەرماندە و بەرپرسەکانی یەکێتیدا دەڵێن ئێستە کاتەکەی بەکەڵکی ھەڵبژاردن نایەت، چونکە ئەولەویەت عێراقە و بۆ ئەوەی عێراق سەقامگیر بێت، بەڵام نازانم ئەو ماوەیەی دەیانەوێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردن چەندە؟ ئایا چەند مانگێکی دیکەیە یان چەند ساڵە؟، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئێمە بە ئاشکرا لێرە و لەوێ نەمانگوتووە لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردنین، چونکە یەکێک لەو پرەنسیپانەی گۆڕان کاری لەسەر دەکات، ئەوەیە کە ھەڵبژاردن باشترین ڕێگای دیموکراسییە، جا ئەنجامەکەی ھەرچی بێت، بۆیە ئەنجامی ھەڵبژاردن ھەرچی بێت، گۆڕان لەگەڵ دواخستنی نییە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئەگەر لە ژێرەوە بەنھێنێ و لە ژوورە داخراوەکان شتێکی دیکە ھەبێت، بەڕاستی من ئاگام لێی نییە و داوای لێبووردن دەکەم”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه”هه‌وڵێك هه‌یه جگه له پارتی له‌ناو هه‌موو حزبه‌كان بهیهكێتیشهوه، كه هه‌ڵبژاردن له‌كوردستاندا هه‌ر نه‌كرێت، چونكه یه‌كێتی و لایانه‌كانی تر هیچ متمانه‌یه‌كیان له‌لای جه‌ماوه‌ر نه‌ماوه، بۆیه به‌م قه‌باره‌ی خۆیان رازین و ئاماده‌ن هه‌رچی پارتی بیه‌وێت بكه‌ن ته‌نها هه‌ڵبژاردن دوا بخات، بۆیه هه‌موو رۆژ بیانوێك ده‌هێنه‌وه، جارێك به‌ناو تۆماری ده‌نگده‌ران جارێكی تر به‌شێوازی تر”.