عادل عه‌زیز: یه‌كێتی خاوه‌نی پرۆژه‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌

عادل عەزیز، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند:” پرۆژەی دواخستنی ھەڵبژاردن پڕۆژەی یەکێتییە و ”خۆی نەیشاردووەتەوە و بە ئاشکرا لە لێدوانی فەرماندە و بەرپرسەکانی یەکێتیدا دەڵێن ئێستە کاتەکەی بەکەڵکی ھەڵبژاردن نایەت، چونکە ئەولەویەت عێراقە و بۆ ئەوەی عێراق سەقامگیر بێت، بەڵام نازانم ئەو ماوەیەی دەیانەوێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردن چەندە؟ ئایا چەند مانگێکی دیکەیە یان چەند ساڵە؟“.

لەبارەی هەڵوێستی گۆڕانیش بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، ئەندامه‌كه‌ی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان گووتی: ”ئێمە بە ئاشکرا لێرە و لەوێ نەمانگوتووە لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردنین، چونکە یەکێک لەو پرەنسیپانەی گۆڕان کاری لەسەر دەکات، ئەوەیە کە ھەڵبژاردن باشترین ڕێگای دیموکراسییە، جا ئەنجامەکەی ھەرچی بێت، بۆیە ئەنجامی ھەڵبژاردن ھەرچی بێت، گۆڕان لەگەڵ دواخستنی نییە“.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی ژێربه‌ژێری گۆران عادل عه‌زیز ده‌ڵێت: ”ئەگەر لە ژێرەوە بەنھێنێ و لە ژوورە داخراوەکان شتێکی دیکە ھەبێت، بەڕاستی من ئاگام لێی نییە و داوای لێبووردن دەکەم“.

پێشتریش لای خۆیه‌وه‌ خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان ڕایگەیاندبوو ”ڕەنگە ئاراستەیەک لە ناو گۆڕاندا ھەبێت کە پێی باش بێت ھەڵبژاردن دوابخرێت، لەبەر ئەوەی لە ناو حزبی سیاسیدا بۆچوون و ئاراستەی جیاواز ھەیە، جاری وا ھەیە بەرنامەیەک بەدڵی ھەموو کەس نییە، لێدوانی جۆراو جۆری لەسەر دەدرێت، بۆیە گۆڕانیش بەدەر نییە لەوە”.

دوێنی شاندێكی یەكێتی دوور لە چاوی میدیاكان سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كردو كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر،ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌ی گۆران و یه‌كێتی فتوگۆكردنه‌ لە بارەی پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان .

Back to top button