كه‌ركوك گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌رله‌پیناو قازانجی نه‌وت دا پاریزگارییان له‌ وێنه‌كه‌ی مام جلال نه‌كرد

دوای ئه‌وه‌ی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەیان ڕاده‌ستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و هێزە ئێرانیه‌كان كرد، ته‌نانه‌ت دوای داگیركاری كه‌ركوك گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرنه‌ك پارێزگاری له‌ خه‌لكیان پێنه‌كرا ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی پارێزگاری لە وێنەکەی مام جه‌لال سکرتێری گشتیی یەکێتیش بکەن.

ساڵانێكه‌ وێنەیەکی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی کۆچکردوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ،له‌ هۆڵی کۆبوونەوەکانی پارێزگای کەرکووکدا هه‌ڵواسراوه‌ وبه‌ڵام به‌ بریارێكی ڕاکان سەعید، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک، وێنەکەی جەلال تاڵەبانی لە هۆڵەکە لاده‌درێت .

لای خۆیه‌وه‌ نەجمەدین کەریم، پارێزگاری شەرعیی کەرکووک گووتی:” یەکێک لە کوڕەکان و برازاکانی مام جەلال، هەرچەندە کەرکووک و خورماتوو و ناوچەیەکی بەرفراوانی کوردستانیان ڕادەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق کرد، کەچی لە بەرامبەردا تەنیا نەوتیان قازانج کرد و پارێزگارییان پێ لە وێنەکەی مام جەلالیش ناکرێت”.

لە بەرامبەر خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەردا، پاڤێل تاڵه‌بانی و لاهور و ئاراس جه‌نگی ڕۆژانە دەیان هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووکیان پێ دەدرێت و بەهۆیەوە کەناڵی ئاسمانی و پڕۆژەی جۆراوجۆر بۆ خزمەتی بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خۆیان دادەمەزرێنن، بۆیە چاودێران جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەو گرووپە لە بەرامبەر ڕادەستکردنی کەرکووکدا، نەوتیان دەستکەوتووە، بەڵام جێگەیەکیان تەنانەت بۆ مام جەلالیش نەهێشتووەتەوە.

سه‌رباری لێكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ هۆڵی كۆبونه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی یه‌وه‌ ڕێگری له‌ دانانی پەیکەرێکی تاڵەبانی لەسەر قەڵای کەرکووک درا،ھەر زوو میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ڕێگەیان بە دانانی پەیکەره‌كه‌ نەدا.

 

Back to top button