یه‌كێتی له‌ ئێستادا بۆ ئێمه‌ عێراق پله‌ یه‌كه‌ نه‌ك هه‌ڵبژاردنی كوردستان

یه‌كێتی كه‌ خۆی به‌ براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق وه‌سف ده‌كات و ده‌لێت هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بردوویانه‌ته‌وه‌، ده‌نگی بێ ته‌زویرن و خه‌ڵكی متمانه‌ی به‌یه‌كێتی  كردووه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان و به‌ پێی زانیاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت، یه‌كێتی به‌گۆڕانی گوتووه‌، هاوكاریمان بكه‌ن بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه‌ یه‌كێتی به‌ گۆڕانی گوتووه‌ كه‌ هاوكاریمان بكه‌ن بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شلێـ” یه‌كێتی گوتوویه‌تی له‌ئێستادا پرسی هه‌ره‌ له‌ پێش بۆ ئێمه‌ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقه‌ نه‌ك كوردستان، له‌به‌رامبه‌ر دا عادل عه‌زیز ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان ده‌لێت، یه‌كێتی به‌ئاشكرا گوتوویه‌تی ئه‌وله‌ویه‌ت عێراقه‌ نه‌ك هه‌ڵبژاردنی كوردستان”.

پێشتر فه‌رید ئه‌سه‌سه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ نووسینێكی دا رایگه‌یاندبوو، بۆ یه‌كێتی حكومه‌تی عێراق و عێراق له‌ پێشه‌وه‌ی هه‌موو شتێكه‌ و ده‌شلێـ” پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنیش به‌ده‌ردی ریفراندۆم نه‌به‌ین، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ دوا بخه‌ین بۆ پاش پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق چونكه‌ بۆ یه‌كێتیش عێراق گرینگه‌ نه‌ك هه‌ڵبژاردنی كوردستان”.

 

Back to top button