كه‌ركوك پۆستێكی دیكه‌ی ئیداری له كورد سه‌ندرایه‌وه
دوای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ریه‌كێتی له كه‌ركووك درووستیان كردوسنوری ناوچه‌كانی ماده‌ی ١٤٠ یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراق و ئێرانییه‌كان كردوو و سه‌ره‌نجام بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له دوای ١٦ـی ئۆکتۆبەرەوە، لە سنووری ناوچەکانی ١٤٠ تائێستا ٥۳ پۆست لە کورد وەرگیراونەتەوەو لەجێگەی ئه‌و پۆستانه‌ی كورد كه‌سانی عەرەب یان تورکمان دانراون.
عەبدوڵا حەساری، كادیری راگەیاندنی مەڵبەندی یەكێتی نیشتمانی کوردستان لە كەركووك لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) بڵاوی کردووەتەوە ئەمڕۆ دووشەممە ۲۷ی۸ی۲۰۱۸، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی حەسار لە سنووری كەركووك كە كوردە لە پۆستەكەی لابراوە و توركمانێك لە شوێنەكەی دانراوە.
ناوچەی حەسار سەر بە ناحیەی شوانە لە سنووری پارێزگای كەركووك و یەكێكە لە ناوچە كوردنشینەكانی پارێزگاكە.