شه‌وقی كانه‌بی: رۆژێک نه‌مانبینی ڕۆژنامه‌نوسانی سلێمانی باسی کۆمپانیاو پشكی به‌رپرسانی گۆڕان بكه‌ن

بزوتنەوەی گۆڕان لە چەقی بوون بە ناوەندی سیاسیەوە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەو پەڕی بێ توانای، بەجۆرێک ئێستا ناتوانێت بڕیارەکانی ناخۆی بزوتنەوەکەی یەکلای بکاتەوە نەوەک ببێت بە مەرجەعێک بۆ پرس و ڕاپێکردن .

شەوقی کانەبی، بەرپرسی پێشووی ئۆفیسی هەولێری کەناڵی كه‌ی ئێن ئێن ـی بزووتنەوەی گۆڕان، لە هه‌ژماری تایبەتیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ، وتارێکی بە ناونیشانی (ترس لە گەندەڵەکانی گۆڕان!) بڵاو کردووەتەوە و ده‌ڵێت: ”زۆربەی ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی، ئەوەندەی لە بەرپرسانی گۆڕان دەترسن، ئەوەندە لە بەرپرسانی یەکێتی ناترسن کە دەسەڵات و چەکیان بەدەستەوەیە. رۆژنامەنووسانی سلێمانی لە چەند ساڵی ڕابردوودا هیچ نەما بە بنەماڵەی تاڵەبانی و خودی تاڵەبانی نەکەن لە سووکایەتی و ئیهانەپێکردن، بەڵام رۆژێک نەمانبینی راپۆرتێک دەربارەی بەرژەوەندی و کۆمپانیاکانی سەرکردایەتییەکانی گۆڕان بکەن“.

بەرپرسی پێشووی ئۆفیسی هەولێری کەناڵی كه‌ی ئێن ئێن ـی بزووتنەوەی گۆڕان له‌ وتاره‌كه‌یدا ده‌شڵێت :” رۆژێک نامانبینی باسی کۆمپانیاو پشکەکانی قادری حاجی عەلی و جەلال جەوهەرو حەمە تۆفیق رەحیم و عوسمانی حاجی مەحمودمان لۆ بکەن و بە زمانی ژمارە داهاتیان بخەنە ڕوو. مەڵێن بە بنەماڵە دەوڵەمەندن، بنەماڵەی ئێمەش لەوەتەی هەیە پارەدارن بەڵام نەبوینە خاوەن دەیان ملیۆن دۆلار”.

له‌ كۆتایی دا شه‌وقی كانه‌بی نوسیویه‌تی :” ئەو بەرپرسانەی گۆڕان لە ڕێگەی رۆژنامەنوسە دەربارەکانیانەوە بەردەوام بەرگری لێدەکرێن و بونەتە پەرژینێک بۆ داپۆشینی گەندەڵی و بەرژەوەندیە زەبەلاحەکانیان ،هەر کەسێکیش باسیان بکات لەوە دەترسن کە تۆمەتیان بۆ دروست بکرێت یان لە سەهۆڵەکە پڕ شەق بکرێن”.

جموجۆڵی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ بۆ توڕه‌ بوونی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە یەکێتی، هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانی خۆیان ده‌رده‌بڕن .

 

Back to top button