گۆڕان بهمهرج پێشوازی له شاندهكهی یهكێتی كردووه
دوێنێ دووشەممە ۲۸ی۸ی۲۰۱۸ شاندێكی یەكێتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد لە شاری سلێمانی، بهڵام بزوتنەوەی گۆڕان بەو مەرجە پێشوازی لە یەكێتی كردووە كە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی شاندەكە نەبێت.
شەوی ۱۲ی۵ی۲۰۱۸ لەگەڵ ئاشكراكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، هێزێكی سەر بە پێشمەرگەی كوردستان كە شێخ جەعفەر سەرپەرشتی دەكرد تەقەی لە مەكۆی سەرەكی گۆڕان و گۆڕی نهوشیروان مستهفا كردو چەند هەڵسوڕاوێكی گۆڕانیش بەو هۆیەوە بریندار بوون.
دوای زیاتر لە چوار مانگ و لە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە بەیاننامەیەكدا كە بە بۆنەی جەژنەوە ئاراستەی بزوتنەوەی گۆڕانیان كردبوو، بە فەرمی داوای لێبوردنیان لەو حزبەكرد لەسەر رووداوی تەقەكردنی شەوی ۱۲ی۵ی۲۰۱۸ دوای كۆتایهاتنی پرۆسهی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق .
داوای لێبوردنەكەی یەكێتی كاریگەری هەبوو لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان، بە چەشنێك ئێستا هەردوو حزب مەیلی زیندوكردنەوەی ئەو رێككەوتنەی نێوانیان هەیە كە لە۱۷ی۵ی۲۰۱٦ واژۆیانكرد و هیچ خاڵێكیشی لێ جێبەجێ نەكرا.