پارتی ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌خوێنی كورد سور بێت نابێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ وه‌ڤدی هاوبه‌شی ( هاوپه‌یمانی سائیرون و نه‌سر و حیكمه و وه‌ته‌نی) سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانیان كرد، پاش سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆبوونه‌وه، سه‌رۆكی شانده‌كه رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشیان ئه‌نجام داوه و گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی، چاوه‌روان ده‌كرێت هه‌ردوو شاند وه‌لامی یه‌كتر بده‌نه‌وه”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، پارتی دیموكراتی كوردستان فیتۆی له‌سه‌ر عه‌بادی هه‌بووه بۆ بوونه‌وه‌ی به‌سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، چونكه پارتی پێی وابووه ده‌ستی سور بووه به‌خوێنی كورد بۆیه هیچ متمانه‌یه‌ك له‌نێوان كورد و عه‌بادی دا نه‌ماوه، بۆیه ئه‌وان سه‌رباری سێ پره‌نسیپه‌كه، فیتۆشیان له‌سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای عێراق هه‌یه”.
پاش كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی، عه‌بادی له لێدوانێكی دا رایگه‌یاند دروست كردنی گه‌وره‌ترین ئیتلاف له په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای سازش كردن نا‌بێـت له‌سه‌ر كه‌ركووك، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك پێشاندرا له‌لایان عه‌بادی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه پارتی فیتۆی له‌سه‌ر هه‌یه، مه‌رجی نه‌بوونه‌وه‌ی هه‌یه به‌سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق”.
شایانی باسه پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه سهركهتووهكهی هه‌رێمی كوردستان كه زیاتر له سه‌دا 92ی خه‌لكی كوردستان ده‌نگی دا به به‌ڵێ به سه‌ربه‌خۆی كوردستان عه‌بادی به هاوكاری ئێران و به‌ریتانیا و توركیا، پیلانی له‌دژی كوردستان دارێژتوو، به‌هاوكاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و جه‌نگی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له 16ی ئۆكتۆبه‌ر دا هێرشیان كرده سهركهركووك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌روه‌ی ئیداره هه‌رێم، دوا ئه‌وه‌ش سزای ئابووری و ئابلوقه‌ی خسته سه‌ر كوردستان له ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان فیتۆی له‌سه‌ر عه‌بادی هه‌یه، ده‌یه‌وێت به‌سزای خۆی بگه‌ێنێت رێگا نه‌دات ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق”.