له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ مژده‌یه‌ك ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی ئه‌و نائارامیه‌ی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتبویه‌وه‌ هاوكات به‌ هۆی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان حكومه‌ت پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له‌ ساڵی 2016ه‌وه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك راگرت, دوای تێپه‌ڕین دوو ساڵ ساڵ بەرپرسێک ئاشکرای دەکات ساڵی داهاتوو پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکرێتەوە.
ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرای دەکات، ساڵی داهاتوو پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکرێتەوە.
هه‌روه‌ها ڕوونی کردۆتەوە “بە دەرکردنی (قانونی بوودجەی گشتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارایی ٢٠١٩) كە حاڵی حازر ھەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕەشنووسەکەین، و ئومێد وایە دواتر ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێ وببێتە کاری لە پێشینەی خولی داھاتووی پەرلەمان، ئیتر بەھانەی ڕاگرتنی
پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی نامێنێت بەھۆی نەبوونی خشتەی پلەی وەزیفی پەسەندکراو لە بوودجە.

Back to top button