بزووتنهوهی گۆڕان: ئێمە لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت
دوای ئهوهی ههموو ههولێكیان خسته گهڕ بۆ ئهوهی ههڵبژاردنی ههرێمی كوردستان دوا بخرێت, له ئێستادا بزووتنهوهی گۆڕان, دهلێت:” چەندین مەرجیان هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، ئاشكراشی كرد ئەگەر كۆدەنگی هەبێت، لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندان”.
دكتۆر رەئوف عوسمان سەرۆكی جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆران لە دیدارێكی كەناڵی (ئەلحورە)ی عێراقی راگەیاند “ئێمە چەندین مەرجمان هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ئەگەر مەرجەكان جێبەجێ بكرێن، ئەوا لەگەڵ ئەوەین هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت”.
گوتیشی “تا ئەو كاتەی لێرە و لەوێ گوێمان لە دەنگۆی ئەنجامدانی ساختەكاری بێت و لیستی دەنگدەرانیش ڕێك نەخرابێتەوە، وڵاتانی هەرێمییش دووبارە دەستێوەردان لە هەڵبژاردن بكەنەوە، ئێمە تێبینیمان لەسەر ئەم هەڵبژاردنە دەبێت”.
سەركردەكەی بزوتنەوەی گۆڕان پێشبینییەكی چاوەڕوانەكراویشی كرد بەوەی گۆڕان ترسی هەیە لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی كوردستاندا ڕێژەی بەشداریكردن لە دەنگدان نەگاتە 20٪، گوتیشی پێویستە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و پەرلەمان یاسایەك دابنێن بۆ ئەوەی ئەگەر ڕێژەی بەشداریكردنی لە دەنگدان كەم بوو، هەڵبژاردنەكە حسێب نەكرێت.
دكتۆر رەئوف عوسمان گوتیشی “ئێمە لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، بەڵام ئەگەر كۆدەنگی هەبێ بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ئێمە لەگەڵی دەبین”.
گوتیشی “دواخستنی هەڵبژاردن چەندین سوودی هەیە، بۆ نموونە یارمەتی حزبەكان دەدات باشتر خۆیان ئامادە بكەن”.
هەروەها گوتی “ئەگەر ساختەكاری نەكرێ، ئێمە دەنگی جەماوەری خۆمان لە دەست نادەین، بەڵام شكمان هەیە لە ئێستەوە ئامادەكاری دەكرێ بۆ ئەنجامدانی ساختەكاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا”.
جێی باسە ماوەیەكە لەلایەن چەند حزبێكەوە هەوڵی شەرمنانە لە ئارادایە بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.