پارتی: هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ده‌کرێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی له هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندان, به‌ڵام پارتی مكوڕه له‌سه‌ر سازدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاری كراوی خۆی, سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت. گوتیشی چەند ڕۆژێك بوو بەبێ هیچ پاساوێك دەنگۆ لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردن بڵاو دەكرایەوە.
ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان و كاندید بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبوك) نووسیویەتی “چه‌ند ڕۆژێکه به‌بێ هیچ پاساوێک هه‌وڵێکی زۆر ده‌درا و بیانووی جۆراوجۆر ده‌دۆزرایه‌وه، گوایه هه‌ڵبژاردن له کاتی دیاریکراو نه‌کرێ”.
هەروەها نووسیویەتی “هه‌رچه‌ند لای ڕای گشتی و هه‌موو لایه‌ک ڕوون بوو که پارتیمان ناچێته ژێر هیچ فشار و داوایه‌ک که هه‌ڵبژاردن دوابخرێ، له‌م نێوه‌نده‌ش چه‌ندین ڕێوشوێن گیرانه‌به‌ر، به‌ڵام هیچ یه‌کێک له هه‌وڵه‌کان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. بۆیه بۆ دڵنیایی هه‌ڤاڵانی پارتیمان، هه‌ڵبژاردن دواناخرێ و له کاتی خۆی ده‌کرێ”.
ئومێد خۆشناو لە كۆتاییدا داوای لە کادیران و ئه‌ندامان و دۆستان و لایه‌نگرانی پارتی كردووە قۆڵی لێ هه‌ڵماڵن و خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی پارتی سه‌ردانه‌نواندن و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی سه‌رۆک بارزانی.