جه‌بهه‌ی توركمان: كێ دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وان هاوپه‌یمانێتی پێكدێنین
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی گه‌ڕێكی دیكه‌ی گفتوگۆ له نێوان لیست و هاوپه‌یمانێتیه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانێتی بۆ دروست كرنی خولێكی تازه‌ی حكومه‌ت, جه‌بهه‌ی توركمانی له‌كه‌ركوك جه‌ختده‌كه‌نه‌وه هه‌ر لایه‌نێك دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بێت بۆ كه‌ركوك هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره.
ئه‌رشه‌د زێباری، سه‌رۆكی جه‌بهه‌ی توركمانی رایگه‌یاندوه:” له‌گه‌ڵ سائیرون و نه‌سرو حیكمه‌و وه‌ته‌نیه گفتوگۆمان كردوه بۆ پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره”.
وتیشی:” به‌بۆچوونی ئێمه هه‌ر لایه‌نێك دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بێت بۆ كه‌ركوك ئێمه له‌گه‌ڵی رێكئه‌كه‌وین بۆ پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره”.