چڵ گرووپی میلیشیایی و ده حزبی سیاسی نهوتی بهسراو كهركووك به قاچاغ دهبهن
لهگهڵ ئهوهی له ئێستادا میلیشیاكانی عێراق زیاتر نهوتی ناوچه كوردستانیه داگیركراوهكان له قاچاغ دهبهن به ههماههنگی له گهڵ گرووپی خیانهتكاری یهكێتی, جگه لهوه زیاتر لە 40 گرووپی چەكدارو 10 حزبی سیاسی عیراق لەسەر پارەی نەوتی بەقاچاخ فرۆشراوی بەصرە دەژین , ئێستا كهركووكیشی هاتۆتهسهر.
لەوبارەیەوە وەزیرێكی عیراقی بڵاویكردوەتەوە حكومەتی عیراق دۆسیەی نەوتی بەقاچاخ فرۆشراوی لەگەڵ لایەنی ئیماراتی باس كردوە كە باندە قاچاخچیەكان لەرێگەی كەنداوی عەرەبیەوە نەوت دەبەن و لەلایەن حكومەتی ئیماراتەوە بە شێوازی جیاجیا یارمەتی ئەو باندانە دەدرێت..
سەرچاوەكە بەسایتی عەرەبی جدیدی راگەیاندوە چەند شێخێكی ناسراوی ئەبوزەبی و فەجیرەو شاریقە ورەئس خەیمە لەو مەسەلەیە تێوگلاون و مامەڵە دەكەن لەگەڵ ئەو تۆڕو مافیا عیراقیانەی نەوت كە كار بۆ ئەو میلیشیانە دەكەن پێشتر ئەبو زەبی لە لیستی رەشی تێرۆردا پۆلینی كردبوون لەوانەش میلیشیاكانی حزبولڵا ، نوجەباو بەدرو عەسائیب هەروەك لە حزبەكانیش فەزیلە،ئەنجومەنی باڵا وحزبی دەعوەو رەوتی صەدر.
وەزیرە عیراقیەكە باسی لەوەشكردوە لە ئێستا دا حكومەتی عیراق بەنهێنی دەستی كردوە بە جموجۆڵ لەگەڵ لایەنی ئیمارات بۆ كاركردن لەسەر ئەو بابەتە،تابابەتەكە قۆرخ نەكرێت و قەیرانی سیاسی لێنەكەوێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە چەند لایەنێكی نارەسمی كە پەیوەندییان بە حكومەتی ئیماراتەوە هەیە یەك تۆن نەوت لە قاچاخچیەعیراقیەكان بە 250 دۆلار دەكڕن لە كاتێكدا تۆنێك نەوت نزیكەی 7 بەرمیل نەوت دەردەچێت .
ئاشكراشی كردوە نەوتە بەقاچاخ براوەكە بۆ شاریقە، رەئس خێمە و فەجیرە دەبرێت و بەمەبەستی كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا بەكاردەهێندرێت یاخوود تێكەڵی نەوتی خاوی ئێرانی دەكەن بەئامانجی كەمكردنەوەی رێژەی كبریت لەنەوتەكەداچونكە نەوتی خاوی ئیران و سعودیە رێژەی مادەی كبریتی زۆرە ئەوەش زیان بە ژینگە دەگەێنێت. .
وەزیرە عیراقیەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە ئەو پارەیەی دەستی مافیاكانی نەوتی عیراق دەكەوێت پارەكەی دەخرێتە بانكەكانی ئیماراتەوەلەبانكەكانی ئیمارات هەڵدەگیرێت
سەرچاوە / العربی الجدید