پارتی و یەکێتی دوای کۆبوونەوەکەیان: 30ی ئەیلوول وادەی هەڵبژاردنە

 

دوای ئه‌وه‌ی كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە هەولێر كۆتای هات، گوتەبێژی هەردوو حیزبەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان راگەیاند و دەڵێن، تاوەکو ئێستاش 30ی ئەیلوول وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.

سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەبارەی چەند پرسێک بوو، لەوانەش سەردانی شاندی هەردوولا بۆ بەغدا، کە بڕیارە رۆژی هەینی ئەنجامبدرێت.

سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا باسی کەرکووک کراوە و پێویستە دەستەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک دەست بە کارەکانی بکات و کێشەکانی ئەو پارێزگایە چارەسەربکرێت.

مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی رایگەیاند، پارتی و یەکێتی هەوڵدەدەن هەموو لایەنە کوردستانییەکان بە یەکڕیزیی بچنە بەغدا و دەرگاشیان بۆ گفتوگۆ کراوەیە بۆ تاوتوێکردنی ئەو پڕۆژەیەی پارتی و یەکێتی بۆ چوونە بەغدا ئامادەیان کردووە.

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکایەتیی شاندی پارتی و کۆسرەت رەسول، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی سەرۆکایەتیی شاندی یەکێتی دەکرد.

Back to top button