پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك: داوا له ژماره‌یه‌ك ماڵی كورد ده‌كات له كه‌ركووك خانووه‌كانییان چۆڵ بكه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی خیانه‌تی 16ـی ئۆكۆتبه‌ر كه له لایه‌ن گرووپێكی یه‌كێتی ئه‌نجامدرا, سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی كه‌ركووكیان داگیر كرد, له‌و كاته‌وه تا ئه‌مڕۆ كه‌ركووك رووبه‌رووی ته‌عریب بووه‌ته‌وه, ئه‌مڕۆ له درێژه‌ی ئه‌و ته‌عریبه, ژمارەیەک ماڵی کورد لە نزیک پەیمانگای تەکنیکی خوارووی کەرکووك بە نووسراوی فەرمی ئاگادارکراونەتەوە ماڵەکانیان جێبهێڵن.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، كه ده‌ستی(خواكوڕك) كه‌وتووه، نووسراوی دادگا بۆ یه‌كێك له خاوه‌ن ماڵه‌كان هاتووه و تێیدا داوای لێكراوه له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بێت، هاوكات نووسراوی هه‌مان شێوه، بۆ ژماره‌یه‌كی ماڵی دیكه‌ی كوردی نیشته‌جێی شوێنه‌كه، ره‌وانه كراوه.
ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه كوردانه بۆ جێهێشتنی ماڵه‌كانییان له ناوچه‌كه لەکاتێکدایه، لەهەمان ئەو شوێنانە، پێكهاته‌كانی دیكه‌ی وه‌كو عەرەب، تورکمانی شیعە و سووننە زەوی دابەش دەکەن و خانوو درووست دەکەن.
دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، كه تێیدا كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان، به رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێر، له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان كرا، چه‌وساندنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی كورد له پارێزگاكه به‌رده‌وامه.