ئەجێندای یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاو ده‌بێته‌وه‌

دوابەدوای دەرکردنی مەرسوومێکی کۆماری کە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ٨ی ٢٠١٨، فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق دەرکردبوو، کە تایبەت بوو بە دەست پێ کردنی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و یەکەمین کۆبوونەوەی خولی چوارەمی ئەو ئەنجومەنە، ڕۆژی دووشەممە ٣ی ٩ی ٢٠١٨ بە سەرۆکایەتی به‌ته‌مه‌نترین پەرلەمانتار ئەنجام دەدرێت .
 
خواکوڕک وێنەیەکی ئەجیندای کاری کۆبوونەوەکە و نووسینی سویند خواردنی پەرلەمانتارانی نوێی عێراقی دەست کەوتووە کە بە ھەرسێ زمانی کوردی – ئنگلیزی – عەرەبی نووسراوە.
 
سەرچاوەیەکیش ئەوەی دووپاتکردووە کە سەرۆک کۆمار بە ناچاری و لە ژێر فشاری یاسایی و دەستووری ئەم مەرسوومە کۆماریەی دەرکردووە، چونکە ناوبرا وا ھەژمار دەکرێت کە لە گەڵ درێژە دان بووە بە گفتوگۆکان بۆ ئەوەی دەرئەنجامێکی تری لێبکەوێتەوە کە لە بەرژەوەندی ئێران و ھاوپەیمانەکانی بێت لە عێراق بەلام دوا جار ناچار کرا ئەم مەرسوومە چی دی دوا نەخات .
 
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێبەرانی عێراق لە ١٢ی ٥ی ٢٠١٨ ئەنجام درا، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای ئیتیحادیی عێراقییەوە، قەیرانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق پرۆسەی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنەکە دەست بە کاربوونی دوا خرا.
Back to top button