گه‌ر خوێ و ئاو تێكه‌ڵ بكه‌یت سودی چی ده‌بێت بۆ ته‌ندروستیت.؟

خوێ یەكێکە لەو خۆراکانەی سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە و دەکرێت بۆ چەند لایەنێک بەکاربێت و سودی لێبوه‌ربگیرێت رۆژانه‌.”

ماڵپەڕی “boldsky” باس لە چەند بەکارهێنانێکی ئاو و خوێ دەکات بەمشێوەیە:-

– دژە هەوکردنە و یارمەتی چارەسەرکردنی برین دەدات و پاکیدەکاتەوە لە بەکتریا.

– ئەو کەسانەی کە بۆنی دەمیان هەیە دەتوانن سوود لە ئاو و خوێ وەربگرن بۆ کوشتنی بەکتریای ناو دەم و نەهێشتنی بۆن.

– یارمەتی لابردنی خانە مردووەکانی پێست دەدات و کونیلەکان پاکدەکاتەوە.

– خوێ و ئاو بڕێکی زۆر کالسیۆم و پۆتاسیۆم و سۆدیۆمی تێدایە کە بەگشتی بۆ تەندروستی زۆر بەسوودن.

– یارمەتی نەهێشتنی زیپکە دەدات، بۆ ئەم مەبەستە دەکرێت کەمێک خوێ و ئاو تێکەڵبکرێت و بە لۆکەیەک بدرێت لە شوێنی زیپکەکان.

Back to top button