پێشمەرگە لەپێشرەوی دایە داعش بەتەمایە هێزەكۆماندۆكانیش بەكار بهێنێت

خواكوڕك
 
هیچ بەرگرییەکی ئەوتۆ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە نییە و تەنیا چەند گوللە هاوەنێکیان ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگە کراون و چەند ئۆتۆمبێلێكی بۆمرێژكراو نێردراون ئەوانیشی تەقێنراونەتەوە، بەڵام نەگەیشتوونەتە هێزەکانی پێشمەرگە.
 
بەگوێرەی سەرچاوەی هەواڵیەكان هێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆر شکستیان بە چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە گوندی باتنایای مەسیحییەکان لە شارۆچکەی تلکێف هێنا.
هێزەکانی دژەتیرۆر و پێشمەرگە دوای رزگارکردنەوەی گوندی باتنایا، چاوەڕێی کێوماڵی تیمی تایبەتی هەڵگرتنەوەی تەقەمەنی و بۆمبن و ئاڵای کوردستانیان لە ناو گوندەکەدا بەرز کردووەتەوە.
 
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی ناوەندی هەواڵ، داعش لە شەڕی بەرگری موسڵ، سوپای عوسرە بەكاردەهێنێت، كە هێزێكی كۆماندۆی تایبەتی ئەو رێكخراوەیە و ژمارەیان هەزار و 200 چەكدارە، داعش هێزێكی تایبەتی بەناوی “سوپای عوسرە” هەیە، ئەو هێزە لە شەڕی نێو شارەكان بەكاردەهێنێت و پێدەچێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی سوپای عێراق بەكاریبهێنێت.
سوپای عوسرە هێزێكی كۆماندۆی تایبەتە و ژمارەیان 1200 چەكدارە، لە بەشی رۆژئاوای شاری موسڵ جێگیركراون و زیاتر بۆ شەڕی نێو شار بەكاردەهێنرێن، داعش پلانی هەیە ئەو هێزە بۆ شەڕی سوپای عێراق لە موسڵ بجوڵێنێت.
 
 
Back to top button