نیشانەکانی نەخۆشی جگەر چین و چۆن خۆمان بپارێزین.؟

جگه‌ر یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ و ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه‌ له‌ كرداری هه‌رس ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ن و كات به‌هۆی عاده‌تی ناته‌ندروسته‌وه‌ جگه‌ر تووشی هه‌وكردن و ئه‌ستوور بوون دێت ، ئه‌مه‌ش مانای گه‌وره‌بوونی دێت له‌ ڕووی قه‌باره‌وه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌شی كێشه‌یه‌ له‌ جگه‌ر دا.”

نیشانەکانی نەخۆشی جگەر بریتین له‌:-

١- زەرد هەڵگەڕان:
کاتێک ڕەنگی ڕووخساری کەسێک لە خۆیەوە دەگۆڕێت، ئەمە دەکرێت نیشانەیەک بێت بۆ نەخۆشی شێرپەنجە، زەردوویی یەکێکە لە نیشانەکانی نەخۆشی جگەر کە دەبێتە هۆی زەرد بوونی ڕووخسار و چاوەکان، لە کاتی بینینی ئەم نیشانەیەدا بەخێرایی سەردانی پزیشک بکە.

٢- ڕشانەوە:
دەکرێت هەرکەسێک هەندێک جار گەدەی تێک بچێت و بڕشێتەوە، بەڵام ئەگەر زۆربەی کات ناچار بیت بەهۆی ئازاری گەدەوە بچێتە تەوالێت، ئەوە پیویستە سەردانی پزیشک بکەیت، لەبەرئەوەی جگەر بە لێپرسراوی پاڵاوتنی لەش دادەنرێت، ئەگەر بێت و زیانی پێ بگات یان چالاکی تێک بچێت، ئەو کەسە هەست بە ئازاری سک و گەدە دەکات.

٣- گۆڕانی ڕەنگی میز:
ئەگەر ڕەنگی میز گۆڕانی بەسەردا هات و بۆنی ناخۆش بوو، مانای ئەوەیە جگەر کێشەی تێدایە.

٤- هەست کردن بەماندوویەتی:
ماندوویەتی یەکێکە لە دیارترین نیشانەکانی نەخۆشی جگەر، پسپۆڕان لەمبارەوە دەڵێن کە ئەمە بە هۆی گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکان یان ژەهراوی بوونی خوێنەوە دروست دەبێت.

Back to top button