رۆناڵدۆ له‌م وه‌رزه‌ باشترینه‌.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاوکراوەتەوە، ئەم وەرزە لە خولەکە بەهێزەکانی ئەوروپا، هیچ یاریزانێک هاوشێوەی رۆناڵدۆ نیەو نەیتوانیوە بگاتە ئاستی ئەو یاریزانە سەرەڕای ئەوەی لە دوو یاریشدا گۆڵی نەکردووە.”

رۆژنامەکە نوسیویەتی لە دوو یاری خولی ئیتاڵیا بەرامبەر بە یانەکانی کییڤۆ ڤیرۆناو لازیۆ، رۆناڵدۆ ١٥ لێدانی لەو دوو یارییە هەبووە، کە هیچ یاریزانێک لە ئەوروپا نەیتوانیوە لە ٢ یاریدا ١٥ لێدانی هەبێت و گۆڵ نەکات.”

رۆناڵدۆ لە یاری رۆژی شەممە بەرامبەر بە یانەی لازیۆ زۆر نزیکبوو یەکەم گۆڵی رەسمی بە درێسی یانەی یۆڤانتۆسەوە لەو یانەیە بکات بەڵام چانس یاوەری نەبوو.”

لە کۆتایدا رۆژنامەکە ئەوەشی نوسیووە.” كه‌ یاریزان رۆناڵدۆ ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت گۆڵکردن نزیکەو لە هەفتەکانی تر گۆڵ تۆمار دەکات.

Back to top button