سه‌رۆكی جڤاتی گشتی گۆڕان نهێنی ترسی یه‌كێتی و گۆڕان له هه‌ڵبژاردن ئاشكرا ده‌كات
سه‌رۆكی جڤاتی گشتی گۆڕان له لێدوانێكی دا له‌باره‌ی ترسی هه‌ڵبژاردنی گۆڕان و یه‌كێتی رایگه‌یاند” ئێمه و یه‌كێتی هه‌مان بۆچوونمان هه‌یه له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان، چونكه پێمان وایه، پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌یه‌وێت 50+1 بباته‌وه، زۆرینه‌ی ره‌ها له‌كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ته‌نیا حكومه‌تی داهاتوو دروست بكات، كۆی پرۆژه‌كان تێپه‌رێنێت”.
هه‌روه‌ها ره‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی جڤاتی گشتی گۆڕان له لێدوانه‌كه‌ی دا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا راشی گه‌یاند، ئێمه ده‌رده‌داری ده‌ستی یه‌كێتین و یه‌كێتیش ده‌رده‌داری ده‌ستی پارتیه، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ، برایەتی نێوان ئێمەو برادەرانی یه‌كێتی وەك درەختێك وایە ڕەگەكەی لەكوردستانە و سێبەر و بەرهەمەكەی لەبەغدا دەبێت لەكوردستانەوە ئەو درەختە ئاو بدرێت، ئەگەر لێرەوە ئاوی ئەو درەختە نەدەین بەو برایەتییە واتە لێرەوە وشك دەبێت و هیچ بەرهەمێكمان نابێت لەبەغدا، هه‌ر له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌لێـ”كۆبوونەوەكە زیاتر بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان بوو، بەڵام یەكێتی باسیان لەوەكرد، كە پڕۆژەیەكیان لەگەڵ پارتیدا هەیە بۆ بەغدا، بەڵام هێشتا واژوویان لەسەر نەكردووە واتە هەر ڕەشنوسی پرۆژیە وتیان ئامادەین بۆتان بهێنین پێیدا بچنەوە وە چیتان ویست بۆی زیاد بكەن.”
هه‌ر له‌ئێستاوه سه‌رۆكه‌كه‌ی جڤاتی گۆڕان ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌د ده‌كه‌نه‌وه، بانگه‌شه بۆ شكاندنی كۆمسیۆن ده‌كه‌ن، ره‌ئوف عوسمان ده‌لێـ”تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەباسكردن لەهەڵبژاردنەكانی كوردستان هەردوو لا(یەكێتی و گۆڕان) لەسەر ئەوە كۆك بوون، كە ئەم كۆمسیۆنەی ئێستای كوردستان توانای نییە بەم تۆماری دەنگدەرانەوە هەڵبژاردن بكات و هەردوولا تەحەفوزمان هەبوو لەسەر كاردانەوەكانی كاتی هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن لەحاڵەتێكدا ئەگەر هه‌ڵبژاردن بەم دۆخەوە بكرێت.”
له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی گۆڕان كه گوایه یه‌كێتی ته‌زویری لێكردوون، ره‌ئوف عوسمان به پێكه‌نیه‌وه، ده‌لێـ”ئاخر ئێمە دەردە داری دەستی پارتی و یەكێتین، یەكێتیش دەردەداری دەستی پارتییە، بەڕاستی قەلەقی ئێمە و یەكێتی ئەوەیە، كە ئەمجارە لایەنێك بیەوێت ڕێژەی دەنگەكانی (٥٠+١) بهێنێت تا بۆ خۆی بەزۆرینە حوكمەتی داهاتوی هەرێم پێكبهێنێت‌و دەستوور بنوسێتەوە، قەلەقی ئێمەو یەكێتی زیاتر لەوەدایە، ڕەنگە ئەو لایەنەی ئەوەی دەوێت بیكات پارتی بێت، هه‌روه‌ها جەختی لەوەكردەوە بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی دەیانەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دوابخرێت، لەو ڕووەوە وتی: “یەكێتیش هەمان بۆچوونیان هەیە لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەكان ئەوانیش هەمان گومانیان هەیە، كە ساختەكاری بكرێت و هەڵبژاردنەكان بە ئاراستەیەكی باش‌دا نەڕوات”.