له‌باره‌ی ئه‌تككردنی دیموكراسیه‌ت له‌لایان گۆڕان و یه‌كێتی و لێدوانه‌كه‌ی ره‌ئوف عوسمان
رێكان سه‌باح
روئوف عوسمان كه ده‌سه‌ڵاتی ئۆرگانی گۆڕانی هه‌یه، لێدوانێكی داوه ده‌لێت، بۆیه یه‌كێتی و گۆڕان ده‌ترسن له هه‌ڵبژاردن چونكه ترسه‌كه‌یان له‌وه‌یه پارتی 50+1 و كۆی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت به‌ته‌نیا حكومه‌ت پێكبهێنێت.
ئه‌م تێروانینه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان له‌زاری ده‌سه‌ڵاتی ئۆرگانی ره‌ئوف عوسمان له‌خۆیه‌وه نه‌هاتووه، بێگومان تژیه له لێكۆلینه‌وه، به‌دوا داچوون، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌ركه‌وتووه بۆیان كه پارتی ده‌توانێت 50+1ی ده‌نگه‌كان بباته‌وه.
پشتی بردنه‌وه‌ی پارتی له هه‌ڵبژاردنی كوردستان به پێی لێدوانه‌كه‌ی ره‌ئوف عوسمان، له‌سه‌ر هه‌ره‌سی سێ گوتار بووه كه یه‌كێتی و گۆڕان له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو سێ ساڵه دۆراندوویانه”.
یه‌كه‌م، گوتاری مافی چاره‌خۆنووسین كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر كۆتایی پێهاتوو بۆ ئه‌به‌د دۆراندیان.
دووه‌م: گوتاری بانگه‌شه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی كه له پاش ناردنی پرۆژه یاسای چاكسازی حكومه‌ت له په‌رله‌مان رێگریان لێ‌كرد ته‌واو نیه‌ت و ئاماژه‌ی دژایه‌تی دژه گه‌نده‌ڵی له لێدوانه‌كانیان ده‌ركه‌وت..
سێهه‌م: گوتاری پارێزگاری له ئازادیه‌كان و دیموكراسی و هاوڵاتی بوون، كه ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ژێر هه‌زاران بیانوودا ده‌یانه‌وێت رێگری لێبكه‌ن.
كه بۆ ئێمه و مانان روون بووه كه هه‌رگیز نه‌یانبووه و ته‌نها وه‌ك بالۆن به‌كاریان هێناوه ئه‌م دروشمانه، به‌ڵام كه بالۆنه‌كه‌ش فشۆڵ ده‌بێت دۆخه‌كه ده‌گات به پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌ی…
ئێستا قۆناغه‌كه گۆڕاوه، بانگه‌شه‌كانیش بنه‌مایی هه‌یه بۆ خه‌ڵكی كوردستان، روانگه‌ی سیاسی پارتیش بۆ هه‌ڵبژاردن تژیه له خیتابی راستگۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات پارتی شاڵاوی راستگۆی له‌گوتاره‌كانی به‌ر بدات به‌گیانی ركابه‌ره‌كانی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، بۆ؟ چونكه پارتی پشتی ئه‌ستووره به سێ هه‌ڵوێست كه هه‌رگیز له زه‌ین و بیری خه‌ڵك ناچێت.
یه‌كه‌م پارێزگاری راسته‌قینه‌ی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستانه. به پشت به‌ستن به داستانی سحێلا و پردێ و مه‌خموور له‌دژی میلیشیاكانی عێراق كه هاتن بۆ له‌ناو بردنی قه‌واره‌ی كوردستان”.
دووه‌م: راستگۆیه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و خاوه‌ن به‌رپرسیاریه‌تی و هه‌ڵگری به‌رپرسیاریه‌تیه، كه هیچ كات خۆی له‌به‌رپرسیاریه‌تی نه‌دزیه‌وه، به راشكاوانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان له‌كاتی قه‌یرانه‌كان له گفتوگۆبووه”.
سێهه‌م: پارتی راستگۆیه له‌گه‌ڵ دروشمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و ئازادی و دیموكراسی راسته‌قینه، دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی.
بۆیه دوای لێدوانه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئۆرگانی ره‌ئوف عوسمان له‌گۆڕان، هیچ شتێك نه‌ماوه‌ته‌وه خه‌ڵكی لێی تێنه‌گات، راستی رووداوه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان روونه، خه‌ڵكی كوردستانش ده‌بێ بپرسێت، ئایا دیموكراسی له‌لای ئه‌م حزبانه، له‌سه‌ر بنه‌مای سازبوونی ئه‌وانه بۆ هه‌ڵبژاردن یان له‌سه‌ر بنه‌مای مابادئه، بێگومان ئه‌م قسه‌یه ره‌ئوف عوسمان روونه، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه، ئه‌مه پێی ده‌گوتریت ئه‌تككردنی دیموكراسی و بیركردنه‌وه‌ی خێله‌كی ته‌واوی ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه پێشتر سه‌رگوتار و سه‌ر قسه‌ی میدیاكانیان بوو”.
پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌كوردستاندا، به‌رمه‌بنای روانگه‌ی ” من ئێستا دۆخم خراپه هه‌ڵبژاردن ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه” نیه، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كه، له‌سه‌ر بنه‌مایی به‌شداری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكه له به‌نوێنه‌ر كردنی ئه‌و لایانه‌ی كه خه‌ڵك هه‌ڵده‌بژێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌رایه‌تیان بكات، ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان بێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه تۆ چیت ده‌وێت وامامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت.
ئه‌وان باش ده‌زانن كه پارتی به‌ره‌و زۆرینه‌ی 50+1ی ده‌نگه‌كان هه‌نگاو ده‌نێت، سه‌ركه‌وتنی پارتیش بۆ ئه‌م قۆناغه، به‌خه‌رمانێك پرۆژه‌وه‌یه، چونكه پارتی دیه‌وێت چیتر كوردستان نه‌بێته كاڵای سه‌ر مێزی قوماره‌كانیان كه له به‌غدا و كه‌ركووك به‌گیانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌یان كرد، ره‌ئوف عوسمانیش ئه‌وه ناشارێته‌وه، ده‌لێت پارتی ده‌یه‌وێت ده‌ستوور بنووسێته‌وه، سیسته‌می سیاسی وڵات دیاری بكات، ده‌ی ره‌ئوف عوسمان جگه له‌وه‌ی ده‌زانێت كه پارتی 50+1ی ده‌نگه‌كان ده‌بات، ده‌شزانێت، كه پارتی خۆی ئاماده كردووه بۆ به‌سیسته‌م كردنی هه‌رێمی كوردستان و به‌ده‌ستوور كردنی گه‌لی كوردستان و رێكخستن و پاكسازی و چاكسازی كه ئه‌وان ده‌خاته زاویه‌یه‌ك هیچ جوڵه‌یان بۆ نه‌كرێت.