قوباد تاڵه‌بانی فه‌شه‌ڵی خۆی له‌ناو حكومه‌تدا راگه‌یاند
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكدا ده‌لێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فاشله و ناتوانێت له ئاستی داواكاری خه‌ڵكی كوردستان بێت، چاودێرێكی سیاسیش ده‌لێت، له‌دیوی زۆنی سه‌ز و نیلی كه ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایی هه‌یه هه‌ره‌سی هێناوه نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام كه‌سێك خۆی بلێت، فاشلم ئیتر بۆ ده‌بێت بۆ خه‌ڵك روونتر بكرێته‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی قوباد ده‌یلێت راگه‌یاندنی فه‌شه‌ڵ هێنانیه‌تی”.
قوباد تاڵه‌بانی ماوه‌یه‌كه ده‌ستی كردووه به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌رین، داوا له خه‌ڵك ده‌كات ده‌نگ بده‌ن به یه‌كێتی، له میانی گوتارهكانیشی دا هێرش ده‌كاته سه‌ر حكومه‌ت و به فاشل ناوی ده‌بات، له‌كاتێكدا ناوبراو جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه”.
چاودێرێكی سیاسی ده‌لێت، راسته ئیداره‌ی زۆنی ره‌نگاو ره‌نگ له هه‌موو سنوره‌كانیدا هه‌ره‌سی هێناوه، ئه‌م قسانه‌ی قوباد تاڵه‌بانیش دان پێدانانی ئه‌وه‌یه كه ناوبراو له حكومه‌تدا هه‌ره‌سی هێناوه، به‌ڵام چاودێرانی سیاسی سه‌ریان سورده‌مێنێت، ده‌لێن ماده‌م قوباد خۆی دانی پێداناوه كه هه‌ره‌سی هێناوه و فاشڵ بووه، بۆ داوا له‌خه‌ڵك ده‌كات ده‌نگی پێ بده‌نه‌وه”.