پاڤێڵ تاڵه‌بانی له بری دایكی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌بێت و ده‌ڵێت دایكم واده‌ڵێت !
به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستییه‌وه (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نه‌یتوانی به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی بكات ،له‌بری دایكی پاڤڵ تاڵەبانی کوڕی بەشداری لە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی دا دەکات.
پاڤڵ تاڵەبانی هیچ پله‌و پۆستێكی حیزبی نییه و ناوبه‌ناو به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی ده‌كات ، له دوایین كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دا پاڤڵ تاڵەبانی له جێگه‌ی دایكی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كان ده‌كات .
لای خۆیه‌وه ئەندامێكی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت ڕایگه‌یاند: ”هێرۆ خان تاقەتی نەماوە، ئەگینا پاڤڵ تاڵەبانی بۆی نییە لە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی‌دا نە قسە بکات، نە گفتوگۆ بکات، نە بیروڕای خۆی دەرببڕێت”. گوتیشی : ئەگەرھێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بیروڕایەکی تایبەتی ھەبێت، ئەوا پاڤڵ تاڵەبانی كوڕی ده‌بیته وه‌كیل و ده‌مڕاستی دایكی و ده‌ڵێت :دایكم واده‌ڵێت !“.