گوته‌بێژی یه‌كیتی: کەرکووك و ناوچە کوردستانییەکان بە بارودۆخێکی ئاڵۆز تێدەپەڕن
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ۱٦ ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ركوك و خورماتوو و خانه‌قین كه‌وته ژێرده‌ستى ئه‌و هێزانه و له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه له زیادبووندایه.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:” کەرکووك و ناوچە کوردستانییەکان بە بارودۆخێکی ئاڵۆز تێدەپەڕن و هەندێك گرووپ و لایەنی شۆڤێنی هەوڵی تەعریب کردنەوەی ئەو ناوچانە دەدەن”.
دوای خیانەتی باڵی ناپاکەکانی گروپی١٦ی ئۆکتۆبەری ناو یه‌كێتی حەشدی شەعبی چەندین پێشێلکاریی لە ناوچە کوردییەکاندا دەکات كه گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ڕاده‌ستی كردوون ،دانیشتوانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ناخۆشترین ڕۆژەکانیان به‌ڕیده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێن سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان دەربازیان بكات له‌و دۆخه خراپه‌ی كه به‌هۆی ڕێكه‌وتنی گروپی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تێیكه‌وتوون .