هه‌ولێر گه‌نجێك به‌ هاوكاری باوكی دایكی ده‌كوژیت و پۆلیس ده‌ستگیری ده‌كات

له‌ گه‌ڕه‌كی 94ی باداوی شاری هه‌ولێرگەنجێک بە گولـلە دایکی خۆی دەکوژێت و دواتر لەلایەن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه‌ دەستگیردەکرێت.

رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: “به‌ره‌بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۹ی۸ی۲۰۱۸ گەنجێک بەناوی (ا.م) بە هاوکاری باوکی بە چەکی کڵاشینکۆف دایکی خۆیی به‌ ناوی (سەمیرە عسامەدین) ته‌مه‌نی (۵۵ ) ساڵه‌ کوشتووە و دواتر لەلایەن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه‌ دەستگیرکراوە”.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕاشیگه‌یاند: “رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە و ئێستا باوک و کوڕەکە دەستگیرکراون و دانیشیان بە تاوانەکەیاندا ناوە”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت :” بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر (۷:۳۰)ی بەیانی له‌ بەبوونی رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی 94ی باداوە ئاگادار کراونەته‌وە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنیه‌كه‌ دەرکەوتووه‌ هاووڵاتیيەك بەناوی (سمیرە عصام الدین بهالدین)، تەمەن (55) ساڵ، لەلایەن کوڕەکەی بەناوی (ا.م.هــ) کوژراوە.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێردا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەشی کوشتن، کوڕەکە و باوکییان بەناوی (م.هــ.خ.) ده‌ستگیركردووه‌، دواتریش كوڕه‌كه‌ دانی بە تاوانەکەیدا ناوه‌، كه‌ به‌هۆی “كێشه‌یه‌كی خێزانییه‌وه‌”، دایكی خۆی كوشتووه‌.

دادوه‌ریش بڕیاریدا بەبەندکردنی تۆمەتبار بەپێی ماددە (406) له‌ یاسای سزادانی عێراقی.

Back to top button