
هونه‌رمه‌ند تارا ڕه‌سوڵ كاندیده بۆ هه‌ڵبژاردن
پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید-ی هونه‌رمه‌ندێكی كوردی كاندید كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی مانگی ئایندهی وڵاته‌كه‌ی.
خانمه هونه‌رمه‌ندی كورد تارا ڕه‌سوڵ له‌لایه‌ن پارتی ده‌سه‌ڵاتداری سۆسیال دیموكراتی سوید كاندید كراوه بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاری ستۆكهۆلم كه بڕیاره ڕۆژی ۹ی۹ی۲۰۱۸ له وڵاتی سوید هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه بچێت.
تارا ڕه‌سوڵ ماوه‌ی ۱۵ ساڵه وه‌ك ئه‌ندامێكی چالاك له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته كار ده‌كات و له‌ئێستادا پێویستی به ده‌نگی كوردانی دانیشتووی ستۆكهۆڵم هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر به‌و شاره.