یه‌كێتی له كێڵگه‌ی نه‌وتی حه‌سیره‌كه مانگانه یه‌ك ملیۆن و نیو دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وێت
غالب محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له لیستی فراكسیۆنی گۆران گه‌نده‌ڵییه‌كی بواری نه‌وت ئاشكرا ده‌كات كه یه‌كێتی به نایاسایی له كێڵگه‌ی نه‌وتی حه‌سیره‌كه مانگانه یه‌ك ملیۆن و ٦۱۱ هه‌زارو ۸٤٥ دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وێت .
غالب محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی وزه‌و سامانه سروشتی یه‌كان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك له‌ژێر ناونیشانی ( کێشەی نەوتی حەسیرە بۆ ئێمە و داهاتەکەی بۆ ئەوان) نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بەردەستی بەندە كەوتوە ڕۆژانە زیاتر لە (٢٤٠٠٠) هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت لە کێڵگەی نەوتی حەسیرە كە سەر بە بلۆكی گەرمیانە ، بە پێی ڕێكەوتنێكی ژێر بە ژێر بێ هیچ تەندەرێك كە بەڕێكاری یاسای خۆی بڕوات وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ڕێگەی داوە بە یەك كۆمپانیا بە ناوی ( بلاك بووڵ ) لە نوسینگەی میران بۆ گواستنەوەی ئەو نەوتە خاوە ، كە ئەو كۆمپانیا بەناو خاوندارێتیەكەی بۆ یەك كەس دەگەڕێتەوە بەڵام لە ڕاستیدا بەرپرسەكانی یەكێتی لە ناوچەی گەرمیان لە پشت ئەو كۆمپانیایەن ئەگەر نا چۆن و بە چی شێوەیەك وەریگرتوە ؟ “.
له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی وزه‌و سامانه سروشتی یه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌شڵێت:” لێرەدا پێویستە شیكارییەكی ورد بکەین سەباره‌ت بە بڕی پارەی گواستنەوەی ئەو تەنكەرانەکە چەندە و چۆن دەچێتە خزمەتی سەرانی یەكێتی و دەورەبەری بنەماڵەتی تاڵەبانی :-
بۆ گواستنەوەی هەر تەنێك نەوت بۆ كۆمپانیاكە نرخەكەی دەکاتە٣٦دۆلار ، ئەو پارەی كە دەدرێتە تەنكەرەكان ٢٤ هەزار دینارەبۆ هەر تەنێك.
كەواتا ئەو پارەی كە دەمێنێتەوه بۆ كۆمپانیای سێبەری حیزب ١٦ دۆلارە ، رۆژانەبەرهەمێنانی نەوت لە حەسیرە ٢٤٠٠٠ هەزارە بەرمیلە ئەم بڕەش بەتەن دەكاتە ٣٣٥٨ تەن نەوتی خاو، کەواتە كۆی گشتی داهاتی کۆمپانیا حیزبییەکەی یەکێتی لە مانگێكدا کە دەستی دەكەوێت دەکاتە ١،٦١١،٨٤٥دۆلاره “.
هه‌روه‌ها غالب محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی گۆران نوسیویه‌تی :” دەتوانین بڵێین ” كە ١٦١ دەفتەریان دەست دەكەوێت لە گواستنەوەی نەوتی حەسیرە” بەڵام هیچ سودێكیان نیە نە بۆ گواستنەوەكە نە بۆ هاوڵاتیانی گەرمیان جگە لە تێك دانی رێگەوبانەكەی لە گەڵ ئەوەیشدا چەندین جار باڵەكانی ناو یەكێتی کێشەی توندکەوتۆتەنیوانیان وتەنانەت تائاستی بەریەکەوتن درێژەی کێشاوە کەخودی کێشەکان لەسەرپارەی کێڵگەی نەوتی حەسیرەیە”.
له كۆتایی نوسینه‌ككه‌یدا غالب محه‌مه‌د عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی وزه‌و سامانه سروشتی یه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌شڵێت:” دادگا و داواكاری گشتی لە گەرمیان و سلێمانی بێدەنگیان هەڵبژاردووە ، كەچی لە سەر داوای چەند بەرپرسێكی یەكێتی لە مانگێكدا دوو جار بەندە بانگ کراوم بۆ دادگا ، ئەمەش جێگەی سەرسوڕمانەکەپێدەچێت داهاتی ئەم بیرە نەوتە لای من بێت وبۆبەرژەوەندی من بەکارهاتبێت یان من ئەم بڕەپارەم خواردبێت یان نەوتی حەسیرەم خستبێتەخزمەتی بنەماڵەکەم و هەموو شەوێك ئاسایشی ئەو ناوچەم تێك دابێت وژیانی خەڵکم خستبێتەمەترسیەوە کەبەهۆی شەڕی بەرژەوەندی خۆیان سەنگەریان لەیەکترگرتوەوتەنانەت شەڕەتەقەش درووست بوە وەك كورد دەڵێت “كەر لە كوێ كەوتووە و كونە لە كوێ دڕاوە “.